نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
لە ماوەی 9 مانگدا لە پڕۆژەی هەڵۆی كەركوك زیاتر لە 41 ملیار دیناریان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە
 رەوان تاڵیب


بە وتەی پەرلەمانتارێكی شاری كەركوك لە ماوەی (9) مانگی رابردوودا تەنها لە پڕۆژەی هەڵۆی كەركوك (صقر كركوك) زیاتر لە (41) ملیار دیناری عێراقی لە هاوڵاتیان وەرگیراوە.
شوان داودی؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی (ی.ن.ك) بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لێكۆڵینەوەی وردم لە پڕۆژەی هەڵوی كەركوك (صقر كركوك) كردووە و بۆم دەركەوتووە لە ماوەی (9) مانگی رابردوودا زیاتر لە (41) ملیار دیناری عێراقی لە هاوڵاتیان وەرگیراوە”، روونیشیكردەوە:”كۆمپانیای پەیوەندیدار بە نیازە جارێكی تر دووبارە ئەو بڕە پارەیە لە هاوڵاتیان وەربگرێت بە ناوی نوێكردنەوەی باجی هەڵۆی كەركوك”.
بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی (ی.ن.ك)، كەسانێكی زۆر لە بەرپرسانی ئیداری و حزبی تێوەگلاون لەم گەندەڵیە، ئاماژەی بەوەشدا:”بڕیارمداوە بەشێوەیەكی فەرمی داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەم بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە بۆتە هۆی رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتیان و ناشرینكردنی یەكێتی لای خەڵك”.
شوان داوادی، راشیگەیاند:”بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پرۆژەیەش دەرگایەكی گەورەی گەندەڵی دادەخرێت”، ئەوەشی نەشاردەوە:”لە یاسادا بنەمایەكی باو هەیە كە دەڵێت (لا جبایە بدون قانون) واتا هیچ پارە وەرگرتنێك بەبێ یاسا نابێت، دواتر ئەو پرۆژەیە لە بەغدا و شارەكانی تر هەڵوەشێندراوەتەوە، بەڵام لە كەركوك سەرباری ئەوەی شكستی هێناوەو لە ماوەی رابردوودا زۆرترین رێژەی دزینی ئۆتۆمبیل تۆماركراوە”.

‌ 2833 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:42:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved