»  وەرزش
جێهێشتنی پریمەرلیگ بە دوور نازانێت


جێمی ڤاردی  هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی پاش شكستهێنانی لە چوون بۆ یانەكانی چێڵسی و ئەرسیناڵ  لە هاوینی 2016و 2017 ئاماژەی بۆ ئەگەری جێهێشتنی خولی ئینگلیزی كرد. 
ڤاردی لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویكردەوە، وتی:” هەمیشە وا هەست دەكەم كە لە تەمەنی (21 ) ساڵیدام نەك لە تەمەنی 30ساڵیدا، بۆیە ئایندە لە بەردەممدایە”.
وتیشی:” رەنگە بیر لە یاریكردن لە دەرەوەی خولی ئینگلیزی بكەمەوە، ئەمە ئەزمونێكی نوێیە و پەرە بە تواناكانم دەدات و گەر ئۆڤەرێكی گونجاوم پێبگات رەنگە رەزامەندبم لە سەر رۆیشتن”.
یانەی ئەرسیناڵ  لە هاوینی 2016 هەوڵیدا ڤاردی بباتە ریزەكانی پاش ئەوەی سەركردایەتی لیستەر سیتی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگی كرد بۆ یەكەمین جار لە میژووی خۆیدا،  بەڵام  ڤاردی ڕەتیكردەوە لیستەر سیتی جێبهێڵێت، هەروەها لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ ئەنتۆنی كۆنتی راهێنەری چێڵسی هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵدا بكات بەڵام شكستیهێنا .

‌ 418 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:58:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved