»  وەرزش
عومەر محەمەد: ئاستی بالەی عێراق لە كوردستان بەرزترە


عومەر محەمەد یاریزانی تیپی بالەی یانەی گازی باشور، لەم چاوپێكەتنەی لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)ـدا، باس لە وێستگە وەرزشییەكانی خۆی دەكات و هاوكات ئەوەش ناشارێتەوە استی بالەی عێراق زۆر بەرزترە لە كوردستان و هۆكارەكەشی بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە.
 

*سەرەتای دەستپێكردنت لە كوێیوە بوو؟ 
- سەرەتای دەستپێكردنم ساڵی 2007 لە یانەی خاكی كەركوكەوە بوو  لە خولی كوردستان و دواتر كاروانی وەرزشیم لە چەند یانەیەكی تر درێژەی كێشا. 
*دیارترین وێستگەكانی كاروانە وەرزشییەكەت چین؟ 
-  جگە لە یانەی خاك یارییم بۆ یانەكانی شۆریجەو سۆلاف یارییم كردووە و پاشان لە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لە ساڵی 2008 یارییم بۆ هەڵبژاردەی عێراق كردووە لە تۆپی بالەی كەنار دەریا  لە پاڵەوانێتی عەرەبدا و لە وەرزی 2017دا  لە ریزی یانەی گازی باشور یاریم كرد.
* ئەنجامەكانت لەو ماوەیەدا چی بوونە ؟ 
-بێگومان هەموو یاریزانێك هیوای بەدەستهێنانی ئەنجامی لەگەڵ هەر تیپێك هەیە كە یاری بۆ بكات ، بەندەش لە ماوەی كاروانی وەرزشیم دەستكەوتی بەرچاوم هەبووە، لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەكەمی یانەكانی كوردستان بووین و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەم و لەگەڵ یانەی گازی باشور سێهەمی خولی نایابی عێراق بووین .
* لە هەردوو خولی كوردستان و عێراق ركابەریت كردووە ، جیاوازی نێوانیان لە چیدایە ؟ 
- بێگومان جیاوازی زۆری هەیەو خولی عێراق ئاست بەرزترە بە هۆی ئەوەی لە خولی كوردستان تەنها یاریزانانی كوردستان بۆیان هەیە یاریی بكەن، بەڵام لە خولی عێراق  وانیەو یاریزانی كورد دەتوانێ لە هەر یانەیەكی عێراق  یاریی بكات ئەمەش وای لێدەكات ئیحتكاكی هەبێت  پاڵنەر بێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی  خۆی . 
* چۆن دەتوانرێت  ئەو جیاوازییە كەم بكرێتەوە؟ 
- دەبێت گرنگی و بایەخی زۆر بە وەرزش و خولەكان بدرێت و خولەكانیش بەردەوامییان  هەبێت، جگە لەوەش هیوادارم چەند فێرگەیەكی تایبەت بە یاری بالە بكرێتەوە ئەوەش لەسەر بنەمایەكی تەندروست و كار بۆ پێگەیاندنی یاریزانان بكات. 
* ئاستی یاری بالەی كوردستان لە ئێستادا چۆن  دەبینیت؟ 
- بە بۆچوونی خۆم ئاستی هونەری یاریزانانی بالەی كوردستان جاران بەرزتر بوو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی خولی و ڕاوەستان چالاكیە وەرزشییەكان، زۆرێك لە یاریزانانی كوردی ناچار كردووە  واز لە یاریكردن بهێنن.
* دوا وتەت چیە ؟ 
-هیوادارم برپرسان بایەخێكی راستەقینە بە وەرزشی كوردستان بدەن و كوردستان بكەینە مەڵبەندێكی وەرزشی لە سەرتاسەری كوردستان، چونكە بە بۆچوونی  خۆم گەر پلانێكی تۆكمەمان هەبێت ئاستی یاریزانان و یانەكانی  كوردستان گەر باشتر نەبن هیچیان كەمتر نیە لە یاریزانانی تری عێراق و دەستەبەر كردنی خولی نایابی بالەی عێراق لە لایەن یانەی پێشمەرگە باشترین بەڵگەیە.


‌ 540 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:59:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved