»  وەرزش
كار بۆ دروستكردنی فێرگەیەكی تایكواندۆ لە یانەی سۆلاف دەكرێت




هەردی محەمەد یەكێك لە راهێنەرەكانی تایكواندۆی كەركوك لەگەڵ چەند راهێنەرێكی تری بە ئەزموون كار بۆ دروستكردنی فێرگەیەكی تایكواندۆ لە یانەی سۆلاف دەكەن .
لەو روەوە هەردی محەمەد بۆ لاپەڕەی وەرزشی(هەواڵ) ڕاگەیاند:” ماوەیەكە ژمارەیەك لە راهێنەری بە ئەزمونی شاری كەركوك كە پێكهاتوون لە مامۆستا نەجمەدین ئەنوەرو كاروان  محەمەدو بەندە) كار بۆ دروستكردنی فێرگەیەكی تایكواندۆ لە یانەی سۆلاف دەكەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ ئامانجمان لەو كارە  دانانی بناغەیەكی پتەوی یاری تایكواندۆیە لە یانەی سۆلاف و گێڕانەوەیەتی بۆ ئاستی جارانی كە ڕكابەروو لە سەر ئاستی عێراق “.
هەردی ئاماژەی وتیشی:” هیوادارین لەم رێیەوە بتوانین خزمەت بە ئاستی وەرزشی یاری تاكواندۆی كەركوكیش بكەین”. 

‌ 601 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:00:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved