نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
تیپی بێكەس دەبێتە پاڵەوانی خولی شەهید ئازاد هەورامی


بە چاودێری لاهور شَیخ جەنگی بەرپرسی ئاژانس و پاراستن و زانیاری – هەرێم، تیپی ئاسۆ بەهاوكاری لیژنەی سەرپەرشتی تیپە میللیەكانی كەركوك  خولی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی بۆ تیپە مللیەكانی كەركوك سازكرد.
دوای چەندین یاری لە خولەكەدا هەردوو تیپی بێكەس و شەپۆل گەیشتنە یاری كۆتایی خولەكەو تیپیبێكەس  بە لێدانی یەكلاكەرەوەو بە ئەنجامی (5-4 ) گۆڵ یارییەكەی بردەوەو بووە پاڵەوانی  خولەكە.
سەبارەت بە خولەكە ئەمیر فەخرەدین سەرپەرشتیاری تیپی ئاسۆ بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:” خولەكە بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی ساز كرا بوو، خولەكە بەهاوكاری لیژنەی سەرپەرشتی تیپە مللیەكانی كەركوك بوو 16 تیپی میللی كەركوك بەشداریان تێدا كردو یارییەكانیش بە شێوازی چوونە دەرەوە بە یەك دۆڕاندن بەڕێوەچوون”.
 لە كۆتایی لێدوانەكەیدا  ئەمیر فەخرەدین سوپاسی ئەو دامودەزگایانەی كرد كە هاوكاریان بوونە بۆ سەرحستنی خولەكەو هیوای خواست بتوانن ئەم خولە بكەنە خولێكی ساڵانە”.

 

‌ 244 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:00:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved