»  پەڕەموچ
عەیامێكـە دڵـت بـــردووم
ئارام مەلا عومەر


لەو رۆژەوەی چاوم بە تیشكی
 روخسارت هەڵهێناوە
لە كێوی هیوام
 وەك خۆر لەمن هەڵ هاتوی
درەختی ئاواتەكانم پڕگەڵایە
بە دەركەوتنی گزەنگی نزیك و دوورت
لەو رۆژەوە جەستەم بێ دڵە
هەنگاوەكانم پەلكێشم دەكەن
بەرەو لای تۆ.. نا
هاتوم بەسۆراغی ئەو دڵەوە
عەیامێكە بردووتە بۆخۆت
بێ مەیلیت 
چۆمی ئەوینم وشك ناكا
بڕوانە هەموو كاتێ
فرمێسكی چاوی
پێنوسەكەم 
شەپۆل ئەدا بۆیادت
دەستم راگرتوە لەڕێتا
چەپكێ هۆندراوەی
تەڕم بۆت چنیوە
ئەمیش بەرە بەوێنەی دڵم
لەبێشەی ئەوینتدا حەشاریاندە
لەوەرزی زەردەپەڕ دەچی
گۆمی چاوەكانت
شەپۆل ئەدا لەوشە
چ سحرێكە نایاندركێنی

‌ 315 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:07:24 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved