نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
حــەســـرەت...
ئەحمەد محەمەد قادر


هەتا دەستی نابینایت دەگرتم
زەینم لە چاوەكانم رۆشنتربوون،
خەیاڵ دەستی حەقیقەتی گرتبوو
نەك هەر گەڕەك،
ماڵ بە ماڵی یادگارییەكانتی دەناسی،
گوڵی نێو ئینجانەی موحیبەتتی
بەرەنگ و بۆوە دەبینی،
گەڵا یاخی بوو لە پایز
نەدەوەری..
هەر گوڵێ مەڵاقی وشك و
ئولفەتی ئاوی كردبا،
نمەی ئاونگی تۆرابا،
تۆزی پێی مناڵی كۆڵان 
میوە فرۆش،
سەیارەی غاز..
لە گەڵاو گوڵی نیشتبا..
جوتێ دییەی پوكەوەبووم،
چەشنی قەیسی بەرهەتاوبوون
بۆ گوڵی ئینجانەكانت،
فرمێسكی شەوی بێداریت 
وەكو كانی (بناویلێ )*
دەتەقین و دەكەوتنە رێ..!!
هەرچەن چاوگەی چاوەكانم
بەفر نەبوون خۆر بیگەزێ،
چەمێ نەبوو،بەنداو ها...ەی پێڕاگرێ.!
ژنێ بوو ئەو،
بەفر و ئاگر، هەردووك وەك یەك،
بۆی دەسوتێ..
* بناویلێ: كانیاوێكە لە بناری شاخی گۆیژە..

‌ 61 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:08:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved