نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
دوو شیعری هەڵبژاردەی فەزیلە مەسعی
كورداندنی - بورهان ئەحمەد


ژنێك نیم 
لە بیر بچمەوە
چاوەڕێی ئەوە مەبە ژنێك بم لە بیر بچمەوە 
یاخوود لە دووایین دێڕدا وەك خاڵێك دابنێی 
لە یادەوەریدا پشكی تۆ زۆرەو مەزنە 
نیازی هەر كوێیەكت هەیە 
كەی ویستت 
چۆنت خواست 
ئاوهانێ بە جێمبهێڵە 
لە گەڵتدا دەمێنمەوە 
ژنێك نیم لە یاد بچمەوە ..
ئەو كاتەی، 
لە شووشەی تەنكی پەنجەرەكە دەڕوانی 
رووخسارم دەبینی 
لە ئاسۆوە سڵاوت لێدەكا 
ئەگەر لە سەر مێزەكە دانیشتی 
گوڵەكان بە دەنگی منەوە لە گەڵتدا دەدوێن 
فنجانی قاوەكەش بە رووتەوە زەردەخەنە دەیگرێت 
ئیتر ددانە پێكەنینبارەكانم ئاشكرا دەبێت 
ئازار دەچێژی 
گەلێك زۆر ئازار دەچێژی 
بە ژێر لێوەوە 
بە ورتە ورت و لە بەر خۆمەوە 
پێت دەڵێم : 
بێئاكام هەر دەبێ بپاڕێیتەوە 
بڵێیت ئاخ ..
ئاه .. لەم ژنە، 
ناتوانم، 
لە لای چەپی جەستەم دایماڵم .

دەڕۆین و 
بەسەر دەچین

دەڕۆین و .. رۆژەكان بەڕێمان دەخەن 
واژووەكانمان شوێنەواری هەنگاوەكانمانە
ئەو خەونانەی پێكەوە بونیاتمان نا 
ئەو پرووشە نەرمە بارانە 
ئەو كەمە گیایەی ژێر پێمان دەیگێڕێتەوە 
لە سەر شانماندا گەڵای درەختەكانی پایز 
نۆتەكانی دەنووسێتەوە 
ورد ورد بە رێگاوە دەڕۆین 
لە لای كانی بیرچوونەوە دەوەستین 
یادەوەری هەر وەكو خووڕەی ئاو 
دزە دەكاتە نێو سەرمانەوە ..
وەك لافاو لە گەڵیا هەڵدەستین .. 
پشت لە پشت بۆ چەند چركەیەك دەوەستین 
هەنگاوەكانمان راومان دەنێ 
دەڕۆین و غوبار 
لە رێگاكەدا دەمێنێتەوە

* فەزیلە مەسمەعی ژنە شاعیرێكی تونسییە، مامۆستای زانستە كۆمەڵایەتییەكانە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری زانستی كۆمەڵناسی ئەدەبیدا، ئێستا خەریكی ئامادە كردنی بڕوانامەی دكتۆرایە لەو بوارەدا، لە ساڵی 1991 وە وەك بەرهەمهێنەروو ئامادەكاروو پێشكەشكاری كۆمەڵێك بەرنامەی ئەدەبی و رۆشنبیری لە ئێزگەی قەفصە كار دەكات . 
ناوی لە گەڵ بەشی دووی شاعیرانی عەرەب و جیهاندا هاتووە، شیعرەكانی گۆڕاونەتە سەر گەلێك زمان، ئەندامی یەكێتی نووسەرانی توونسە، لە ساڵی 2003 وە بەڕێوەبەری خانەی رۆشنبیری عەرەبی هیندییە، ئەندامی بزافی شاعیرانی جیهانە لە شیلی، ئەندامی گردبوونەوەی شاعیرانی بێسنوورە . 
لە ساڵی 2003 دا دوو كۆمەڵ شیعری بە ناوونیشانی ( ژنێك لە ئاگر )، ( خوێنبەربوونی بەفر ) ی بەچاپ گەیاندووە، لە ساڵی 2007 رۆمانی ( سەربازگەی ئەڤین ) ی بە چاپ گەیاندووە . 
ئەمەو كۆمەڵێك بەرهەمی تری هەن و كۆمەڵێك بەرهەمی دیكەی ئامادەی چاپن.

‌ 70 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:11:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved