نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
ئایندەی گەنج بەرە و كوێ
لانە شكور



پێشكەوتنی كۆمەڵگە بە گەنجەوە پەیوەستە، بۆیە رۆشنبیركردنی گەنج و لاو و دابینكردنی پێداویستییەكانیان ئەركی سەرشانی دەسەڵات و هەموو لایەنێكی پەیوەندیدارە، هەتا نەوەیەكی دروست بێتە ئاراوە و كۆمەڵگەیەكی دروست لە ئایندە بوونی هەبێت.
لەم وڵاتەی ئێمەدا گەنجان ستەمێكی زۆریان بەرامەبەر كراوە، ئەوەتانێ چەندین گەنجی خاوەن بڕوانامە بێ كار دەسوڕێنەوە و هیچ رێگەیەكیان لە بەردەمدا نەماوە تەنها چەكداریی نەبێت.
كەی رەوایە لە خاكێكدا كە بە زێڕی رەش ناسراوە، نەوەكانیان بێلانە و بێكار بمێننەوە، پاشان چەندین گەنجانمان ناتوانن بژێوی پەیدا بكەن و هاوسەرگیری ئەنجامبدەن و شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.
ئەمانە هەر هەموو كاری دەسەڵاتە و پێویستە ئاوڕێك لە گەنج بداتەوە، گەر وا نەبێت بۆچی كۆچی بە لێشاوە سەری هەڵداو و رۆڵەكانمان سەری خۆیان هەڵگرت و بەردەوامیشن ؟ و بێ جێ و رێ لە رێگاوبان و دەریا و كەنار و سنورەكاندا لاشەیان دەدۆزرێتەوە، سەرەڕای كەمتەرخەمی دەسەڵات، كۆمەڵگە و دابونەریتەكانیش دیسانەوە ئاریشەن لە بەردەم خۆشگوزەرانی گەنجدا.
ئەوەشمان بیرنەچێت ئەو ئاستەنگییانەی كچان و كەسوكاریان لە بەردەم گەنج و مەرجەكانی هاوسەرگیریاندا دایدەنێن، بارەكە قورستر دەكات و دەبێتە هۆی روخانی گەنجان و بێزاربوونیان، بۆیە ئەمڕۆ بە رۆژی رەشی گەنج دادەنرێت و گەنجانمان لە هەموو خۆشی و مافەكانیان بێ بەشن.
كار وا بڕوات وڵاتمان لە كەناری مەرگ نزیك دەبێتەوە و هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەكات كە دوا رۆژێكی روون و پرشنگدار چاوەڕێی گەل و وڵات ببێت و هەرگیز پێشكەوتنی بە خۆیەوە نابینێت و هەمو ئەو گەنجە بەهرەدارەشمان لە دەست دەچێت، كە سەركەوتنی باری رۆشنبیری و كلتوری و داهێنان و بزافی ئەم خاكەی لەسەر وەستاوە و ئایندەمان بەرەو دواوە دەبێت، هەرچەند بەرە و ساڵان هەنگاو بنێین، چەقبەستووتر دەمێنینەوە.
لەبەرئەوە پێویستە یاسا و پرۆژەی نوێ هەبێت بۆ گەنجان و ئەوەی گەنج و لاو دەیخوازێت و ژیانی رۆژانەی لەسەر پەیوەستە بۆی دابینبكرێت بە بەرنامە و كاری نوێ لەسەر خواستەكانیان،
هەروەها كار و موچەو خوێندن و شوێنی حەوانەوە و كات بەسەربەردن و ئەو پێویستیانەی رۆحی گەنج ئاسوودە دەكات ئەركی دابینكردنی لەلایەن حكومەت و لایەنەكانی پەیوەست بە چینی گەنجەوەیە، ئەوەتا لە وڵاتان گەنجان كاربەڕێكەری یەكەمن و لە گشتبوارەكاندا هەلیان بۆ فەراهەم كراوە، لەو بوارەی توانایان هەبێت كاردەكەن و داهێنان و شتی ناوازە ئەنجام دەدەن،
لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا گەنج كراون بە كایەیەكی بەرهەمهێن و ئەوەی بیانەوێ دروستی دەكەن چونكە، یەكەم پەرە بە خۆیان دراوە و پێویستیان پێیەتی، دووەم بۆ بیرۆكەكانیان كەرەستە دابینكراوە و بەرهەمهێنان بەئاسانی دەكەن، سێیەم بەرهەمەكانی گەنج گرنگی پێ ئەدرێ و دەخرێتە بازاڕەوەو داهاتێكی باش بۆ گەنجەكە دەگەڕێننەوە.
ئەمە جگە لەوەی لەو وڵاتانە گەنج كار و كاتی كار و خوێندنی باشیان بۆ دابینكراوە لەگەڵ ئەوەشدا لە كاتە بۆشەكاندا شوێنی تایبەت و كۆبونەوەی گەنج و خواردن و خواردنەوە و رابواردنەكانی بۆ تەرخانكراوە، بەمەش لەگەڵ ئەوەی جەستەی ئارامە و رۆحیشی ئارام دەبێت لە ژیانی رۆژانەی.
كەچی لای خۆمان هاوكێشەكە تەواو پێچەوانەیە، نە گرنگی بە تواناكانی گەنج دەدرێ و نە گرنگی بە حەز و پێویستییەكانی و نە خستنە سەر كاری ئەمەش هەردەم وا دەكا گەنجی ئێمە ئاوات بە گەنجی وڵاتانی دی بخوازێ و دەرئەنجامەكەشی ئەوەتا دەیبینی وڵاتیان كرد بە چۆڵەوانی و بۆ خواپێداوەكان بە جێیان هێشت، ئەوانەشی كە زۆر باری ئابووریان خراپە بە چەقبەستویی ماونەتەوە، سەرەنجام چینی مامناوەند نامێنێ و دوو چینی هەرە زەنگین و هەرە داماو دروست دەبن، بەمەش نایەكسانی كۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت و بەردەوام پێكادانی دژیەك رودەدەن.

‌ 76 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:15:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved