نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
هاوڕێیەتی نێوان كوڕ و كچ لە قەیرانی بێ متمانەیی دایە
ئا / شۆك




ئەو توێژینەوانەی لەسەر پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان كچان و كوڕان ئەنجامدراون، دەرخەری ئەو راستیەن هاوڕێیەتی لەنێوان هەردوو رەگەز بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ نامێنێتەوەو ئەگەر چەند مانگێكیش بخایەنێت، دواجار دەبێتە پەیوەندی سۆزداری و خۆشەویستی، توێژەرێكیش ئاماژە بەوەدەكات، كۆمەڵگە ئەو پەیوەندییە بە هەڵەیەكی گەورە دادەنێت و هەردوو رەگەزیش بەغەریزەكانیان دەناسێنێت نەك وەك تاكێكی كۆمەڵگە.
زۆربەی كوڕان و كچان یەكتر بەوە تاوانبار دەكەن كە لە پەیوەندی هاوڕێیەتی سەركەوتوو نابن، لەوبارەیەشەوە شادان عەلی كچە خوێندكاری قۆناغی چواری زانكۆ دەڵێت كوڕ كە لەگەڵ كچێك دادەنیشێت، تەنها بیر لەغەریزەكانی دەكاتەوە.
شادان عەلی بۆ (شۆك) وتی: “ كوڕان كە لەگەڵ كچان دادەنیشن هەمیشە بیریان لەلای غەریزەكانیانە، لەرووی شەرعیشەوە تاڕادەیەك گونجاو نییە”.
ئەو كچە جەختدەكاتەوە، بەشێكی زۆر كەمی كوڕان لەهاوڕێیەتیدا بیر لەغەریزەو ئارەزووەكانیان ناكەنەوەو دەشڵێت: “ نە كوڕێك دەتوانێت بە راستی هاوڕێیەتی كچان بكات، نە دەتوانێت ببێتە براشت لەكاتێكدا بەخوشك بانگت دەكات، ئامانجی تری لەپشتەوەیە، چونكە زۆركەس هەبوون و یەكتریان بەخوشك و برا بانگ دەكرد، كەچی دواتر پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیاندا دروستبوو”.
رەڤین جەمال كە تەمەنی 31 ساڵەو ماوەیەكی زۆرە لەوڵاتی سوید دەژێت، باس لەوەدەكات كە هاوڕێیەتی لەنێوان كچان و كوڕان پەیوەندی بەكۆمەڵگەو كلتورەوە نییەو دەشڵێت: “ئەوەتا لەسویدیش بەهەمانشێوە پەیوەندی هاوڕێیەتی بەردەوام نابێت و بۆ پەیوەندییە سۆزدارییەكان دەگۆڕێت، بەجۆرێك هەریەك لەكچان و كوڕان یەكتر تۆمەتباردەكەن بەوەی حەزیان لەیەك كردووەو پەیوەندییەكەیان بۆ خۆشەویستی و سۆزداری گواستۆتەوە، لەكاتێكدا بەناڕاستەوخۆ هەردولایان رازی بوون بەگواستنەوەی ئەو پەیوەندییە".
لەبەرانبەریشدا لەنیا محەمەد كە پیشەی خوێندكاری زانكۆیە، بۆچوونی جیاوازی هەیەو پێیوایە، هاوڕێیەتی نێوان كوڕان و كچان ئەگەر هەریەكەیان سنورێكیان لەنێواندا هەبێـ سەركەوتوو دەبێت و ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو كەسانەی هەر زوو پەیوەندی هاوڕێیەتی بۆ خۆشەویستی دەگوازنەوە لەمانای هاوڕێیەتی تێنەگەیشتوون.
ئەو كچە خوێندكارە جەختدەكاتەوە، زۆربەی هاوڕێكانی كوڕن و پێی وایە، ئەو هاوڕێیەتیە لەرووی دەروونیەوە ئارامترەو دەشڵێت: “لەهاوڕێیەتی نێوان كچ و كوڕدا ئیرەیی بردن بەیەكتر نییە، بۆیە دڵنیاییەوە هاوڕێیەتی كچ و كوڕ سەركەوتووترە”.
سەركۆ سەردار كە تەمەنی 27 ساڵانەو پیشەی مامۆستایە، باس لەوەدەكات كە كچان نازانن و ناتوانن بە هاوڕێیانە لەگەڵ كوڕان بمێننەوە، پێیوایە، زۆر گرنگیدانی كوڕێك بەكچێك لەكاتی هاوڕێیەتیدا هەستی سۆزداری لەلای كچان دروستدەكات.
ئەو گەنجە وتی: “ كچان نازانن هاوڕێیەتی كوڕان بكەن و هەموو كات بیریان لەوەیە یان كوڕە سەرسامیان بێت و عاشقی خۆی بكات”.
سەردەشت نیازی، توێژەری كۆمەڵایەتی هۆكاری سەرەكی بەردەوام نەبوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان كچان و كوڕان بۆ كەمی متمانە لەنێوانیان دەگەڕێنێتەوە.
ئەو توێژەرە بۆ (شۆك) وتی: “ «كۆمەڵگە قبوڵی نەكردووە كچ و كوڕێك، بەهەمانشێوەی دوو كوڕ یان دوو كچ هاوڕێ بن و بەهەڵەیەكی گەورەی ناوبردووەو هەردوو رەگەزیشی تەنها بەغەریزەكانیان وێنا كردووە".
وتیشی:” هەر لەمنداڵیەوە بەجۆرێك پەروەردە كراوین كە نابێت لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر هاوڕێ بین و تێكەڵاوییان بكەین، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر گەورەكانیش دروستكردووە”.
هەر لەو بارەیەوە، توێژینەوەیەكی نوێ كە لەبەریتانیا ئەنجامدراوەو لەنێوان چوار هەزار كچ و كوڕدا كە تەمەنیان لەنێوان 18-24 ساڵاندایە، زۆرینەی بەشداربووەكان باس لەوەدەكەن، هاوڕێیەتی نێوان هەردوو رەگەز تاوەكو سێ مانگ درێژەی دەبێـ و دواتر بۆ سۆزداری دەگەڕێتەوە بەشێكی تریشیان كە رێژەی 24%ی توێژینەوەكەی وەرگرتووە باس لەوەدەكەن، باس لەوەدەكەن، لەیەكەم مانگی هاوڕێیەتیاندا هەستیان بە خۆشویستنی یەكتر كردووەو خۆیان پێنەگیراوەو هەستەكانیان بەرامبەر بەیەكتر دەربڕیووە.
هەر بەگوێرەی ئەو راپرسیە، بەشێكی تریش لەبەشداربووانی توێژینەوەكە رایانگەیاندووە، تا هەفتەیەك بەردەوام بوونەو دواتر هاوڕێیەتیەكەیان بۆ خۆشەویستی گواستۆتەوە.
بەپێی ئەو بەدواداچوون و توێژینەوانەی ئەنجامدراون هاوڕێیەتی نێوان هەردوو رەگەز ماوەیەكی زۆرتر دەخایەنێت، بەراورد بەو پەیوەندیانەی راستەوخۆ بەخۆشەویستی دەستپێدەكەن، یەكێكی تر لە خاڵە جیاوازەكانی نێوان ئەو دوو پەیوەندییە، رێژەی خۆشەویستی لەهاوڕێیەتی كەمترەو بەغەریزەیەكی سێكسی كۆتایی دێت، بەڵام پەیوەندی خۆشەویستی ماوەیەكی زیاتر دەخایەنێت و ورژاندنی سێكسی زیاتری تێدایە.
پرۆفیسۆر ئیما رینۆڵد، مامۆستایە لە زانكۆی كاردیفی بەریتانی لەوبارەیەوە دەڵێت: “ كاتێك كچێك و كوڕێك دەبنە هاوڕێی یەكتر، باس لەخاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان دەكەن و هەمیشە واردەخەن لەزۆر شتدا هاوڕان، ئەوەش جۆرێك لەسۆزو نزیكبونەوەی زیاتر دروستدەكات لەنێوانیان”.
ئەو پرۆفیسۆرە بۆچوونیشیوایە، گەنجانی ئێستا بەراود بەرابردوو زیاتر بیر لەغەریزە سێكسییەكانیان و سەركەوتنیان دەكەنەوەو هەمیشە هەوڵی زیاتر خۆگونجاندن لەگەڵ رەگەزی بەرانبەر دەدەن.



‌ 77 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:16:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved