»  هەمەڕەنگ
نەشتەرگەری جوانكاری زۆرترینە


نەشتەرگەری جوانكاری بە هەموو جیهاندا بەشێوەیەكی سەیر بڵاوبۆتەوەو گەیشتۆتە ترۆپكەی ململانێكانی نێوان نەشتەرگەرییەكانی تر كە بە مەبەستی تەندروستی ئەنجامدەدرێن. 
ئەو نەشتەرگەریەی كە زۆر بەربڵاوە گوشینی روخسارە، ئەم نەشتەرگەرییە شێوەی گەنجی دەگەڕێنێتەوە، وێرای زۆر دەرمانی جوانكاری، هەردوو رەگەزەكە ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجامدەدن، بەرزكردنەوەی پێڵووەكانی چاو بە پلەی چوارەم دێت ئەویش جۆرێكە لە لاساییكردنەوەی ئەستێرە ناودارەكانی جیهان، نەشتەرگەری راماڵینی چەوری سك بە پلەی سێیەم دێت و ئەمە تایبەتە بە ژنان چونكە دوای منداڵبوون بۆ هاوسەنگكردنی لەش ولاریان ئەنجامی دەدن. نەشەرگەری لووت بۆتە دیاردەیەكی جیهانی و لە هەندێك وڵاتدا لە نێوان هەر پێنج كەس یەكێیان ئەنجامی داوە بەوەی سیمایەكی تایبەت بە روخسار دەبەخشێت، لە سەرووی هەموو نەشتەرگەرییەكان نەشتەرگەری سیلیكۆنە كە لە ئەوروپاو ئەمریكا بۆ بەرزكردنەوەی سنگ و لە وڵاتە گەرمەكانی ئەمریكای خواروو بۆ بەرزكردنی سمت ئەنجامدەدرێت. 

‌ 336 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:26:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved