»  هەمەڕەنگ
مناڵ خستنەوە هەڕەشە لە هاوسەنگی جیهان دەكات


بۆ پاراستنی ژینگە چەندین رێگە هەن، وەك گەڕاندنەوەی ئامێرەكان لە خاشاكەكانەوە، چاندنی دارو كەمكردنەوەی سووتەمەنی و پاراستنی ژینگە لە كەڵەكەبوونی خاشاك، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا زانایان دەڵێن سنورداركردنی وەچەخستنەوە فاكتەری سەرەكی بەردەوامی ژیانە لەسەر گۆی زەوی. 
تیمێك لە زانایانی زانكۆی لۆند لە سوید دوای شیكردنەوە (39) لێكۆڵینەوە لە كۆی زیاتر لە (100) پێشنیاری زانستی دەڵێن زۆربوونی مرۆڤ هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی بڕی ئۆكسجین لە هەواو لە بەرامبەریشدا بە هۆی چالاكی زانستییەوە ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەمیشە لە بەرزبوونەوەدایە.
سێت وینەس دوای لێكۆڵینەوەكان بڕیاری داوە مناڵ نەخاتەوە وك یەكەم هەنگاوی مێژوویی بۆپاراستنی ژینگە و روونیشكردەوە چوار میكانیزمی سەرەكی هەن بۆ پاراستنی ژینگە لە دەرهاویشتە كاربۆنییەكان یەكەم باشتركردنی خۆراكی رووەكی، كەمكردنەوەی گەشتی ئاسمانی، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ۆتۆمبیل، كەمكردنی وەچەخستنەوە 


‌ 225 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:27:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved