»  هەمەڕەنگ
رێبوار .. لە دوای چی بڵاودەكاتەوە


هونەرمەند رێبوار گەڵاڵی، نوێترین بەرهەمی بە ناوی (لەدوای چی) بڵاودەكاتەوەو بەوتەی دەرهێنەرەش، كلیپی بەرهەمەكە لە وڵاتی توركیا بۆی ئەنجامدراوە. 
رێگا بەرزنجی، دەرهێنەری ڤیدیۆ كلیپی (لە دوای چی)، لە لێدوانێكیدا بۆ (دوالاپەرەی هەواڵ)، رایگەیاند:"بەرهەمەكە لە شاری ئەستنبوڵی وڵاتی توركیای كاری كلیپی بۆ ئەنجامدراوە"، وتیشی:"ئاواز و هۆنراوەی بەرهەمەكە لەلایەن هونەرمەند رێبوار گەڵاڵی خۆیەوە دانراوە و دابەشكردنی میوزیكیش لەلایەن رێناس كوردخەوە كارەكانی بۆ ئەنجامدراوە و ریكۆرد و ستۆدیۆش تارق خانەقینی كاری بۆ كردوە و بەرهەمەكەش لەلایەن كۆمپانیای سی سی پرۆدۆكشنەوە ئەنجامدراوە".
(لە دوای چی) باس لە خۆشەویستی و ئەوینداری نێوان دوو كەس دەكات كە لە دواتردا كچەكە كورە خۆشەویستەكەی بەجێدەهێڵێت و لە پاش ماوەیك دەگەرێتەوە لای، بەڵام لە دوای گەرانەوەی كچەكە لەلایەن كورەكەوە رەتدەكرێتەوە.

‌ 489 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:28:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved