»  هەمەڕەنگ
ژیلا تەیفور: هونەر وانەیەكی پێدام هەموو حەز و خولیای كردم بەخاشاك
 ئا / رەوان تاڵیب



هونەرمەند و راگەیەندنكار ژیلا تەیفور، دەڵێت، ناگەرێمەوە بۆ كاری هونەری چونكە وانەیەكی پێدام هەموو حەز و خولیام بوو بە خاشاك.
ژیلا، لە لێدوانێكیدا (هەواڵ)، سەبارەت بە هۆكاری وازهێنانی لە كاری هونەری رایگەیاند:" هۆكارەكەی خوێندن و زەرەركردنێكی دارایی زۆر لە كاری هونەری و لە دەستدانی چەند هاوڕێیەكی نزیكمە"، روونشیكردەوە:"هەندێك نا هونەرمەند دەیانویست ئێمە بكەن بە پەیژەی سەركەوتنی خۆیان، سەڕەرای ئەوەی ئێمەیان بەكارهێنا لە كۆتایشدا مافی ئێمەیان خوارد، داهات و بەرهەمیان لە نێوان خۆیان بەش دەكرد".
ژیلا تەیفوری تەمەن 26 ساڵ، سەبارەت بە گەرانەوەی بۆ نێو بواری هونەرمەند و بەشداریكردنی وەكو ئەكتەر، باسی لەوەكرد:"چیدیكە ناگەرێمەوە بۆ كاری هونەری چونكە وانەیەكی پێدام هەموو حەز و خولیام بوو بە خاشاك"،ئاشكرایشی كرد ئەو پرۆگرامە هونەریەی كە تێیدا ناسراوە ئێستا لێی پەشیمانەو، وەكو خۆی باسی لێوەكرد:" پڕۆگرامی پێبكەنە منی زیاتر ناساند بەڵام وەكو گروپ كە كاری هونەریم لە گەڵیان ئەنجامدابێت گرووپی پێبكەنە بووە كە لێی پەشیمانم".
وتیشی:"بریاری ئەوەم داوە وەكو پێشتر بگەڕێمەوە سەر كاری ڕاگەیاندن بەشێوەیەكی جیاواز و ئەكادیمی و لە راگەیاندنی بینراو كاربكەم بە هۆی ئەوەی ئێستا زیاتر گرینگی و فۆكس لەسەر میدیای بینراوە".
ژیلا، راشیگەیاند:"راگەیاندن تێكەڵ بەخوێنم بووە زۆر قوربانیم داوە و زۆر كەسم لەدەستداوە بۆ بەردەوام بوون لە ڕاگەیاندن"، ئەوەشی نەشاردەوە:"ئەو كەسەش كە رێگرم بێت و مەرجی هاوسەرگیری ئەوەبێت واز لە راگەیاندن بهێنم دەڵێم با ئەویش یەكێك بێت لەو قوربانیانە، چونكە من هەستی خۆشەویستیم راگرت بۆ كارەكەم".
راشیگەیاند:"بەڵام وەكو خۆم هەر كارێكم چێژ و سودو وانەی تایبەتی خۆی بۆ ژیانم هەبووە بۆیە لە هیچیان پەشیمان نیم ". 
سەبارەت بە مەرجی هاوسەرگیری، ئەو كچە هونەرمەندە، وەكو خۆی دەڵێـت یەكێكی دەوێت بەمانای تێگەیشتن لێی تێبگات و دڵی پیس نەبێت، وتیشی:"زۆر سەرسامی كەسی هێمنم".
ژیلا لە منداڵیەوە خولیای هونەر و میوزیك و گۆرانی بووە و بەشداری چەندین شانۆ و كورتە فلیی  كردووە، لەبواری راگەیاندن وەرزشی هونەری و كاری ڕێكخراوەی لە بواری مێینەو مافی مرۆڤ و منداڵان كاری كردووە ئێستاش سەرۆكی ڕێكخراوی سۆفیایە بۆ پەرەپێدانی بەهرەكانی منداڵان.
جێی باسە ژیلوان بەكر تەیفور ناسراوە بە ژیلا تەیفور و لەدایك بووی 19\3\1991 ـی شاری هەولێرەو لە ئێستاشدا خوێندكاری كۆلیژی تەكنیكی كارگێری میدیایە.




‌ 954 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:33:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved