نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
ئەم خاكەتان هەنجن بەهەنجن كرد سامانی نەوەكانی داهاتوو بەتاڵان مەبەن




لەماوەی شەش مانگی رابردوو نزیكەی 20 بیری نوێی نەوتبەدرێژایی زرگە زراو بەدیوی كەندێناوە لەخورمەڵە تا بەرزەوار لێدراوە، تەنها لە بەرزەوار 11 بیری نوێلێدراوە! 
بەرزەوار بووە بە ناوچەیەكی موحەڕەمە، هەر چوار دەوری ناوچەكە پشتێنەیەكی ئەمنی بە پانی 3 مەترو بە قوڵی چوار مەتر هەڵكەنراوە، خەڵكەكەی بە بازگەدا تێدەپەڕن، ئەمە لەبەرخاتری خەڵكەكەی نا، بەڵكو بەخاتری ئەو نەوتەی بەتاڵانی دەبەن، سەردەمی بەعسیش ئەو ناوچەیە هەر موحەڕەمە بوو، ئەوكات بەهۆی بونی پێشمەرگەو مقاوەمەتی ناوچەكە بوو، ئێستا بەهۆی بونی كۆمپانیاكان و بەتاڵانبردنی سامانی ژێر زەویەكەیەتی.
رۆژانە بەهۆی هاتن و چونی بارهەڵگری كۆمپانیاكانی نەوت، هەرچی شیناویی و كشتوكاڵە وشكی كردووە، ماوەیەك لەمەوبەر زیاتر لە 12 رۆژ ئاگرێكی دۆزەخئاسا لەبیرەنەوتێك دەسوتا و نایاگرتەوە، خەڵكی ناوچەكەی بەتەواوی هەراسان كردووە، وەك ئاگری دۆزەخ دەسوتا و بۆنی دوكەڵ و گازەكەی خنكێنەرە، ئیستاش ئاگری زۆری زیانبەخش بە ژینگە لەو ناوچەیە هەیە نەكەس دەیبینێت و نەكەس باسی دەكات!
ئاخر بۆ نەڵێین بەتاڵانبردنی سامانی ئەم وڵاتە، ئەوەتا ئەو هەموو بیرە نەوتە لێدراوەو شەوڕۆژ بەبۆری مل قەوی نەوت دەنێردرێتە دەرەوە، كەچی نەك دانیشتوانی داماو و خێر لەخۆ نەدیوی ئەو ناوچەیە لێی سود مەند نەبوون و جگە لە دوكەڵی ژەهراویی هیچی دیكەیان بۆ نەبووە، بەڵكو خەڵكی كوردستان ئەوە نازانن كە رۆژانە هەناردەی نەوت زیاد دەكات و یەك فلسیش لەپارە بڕاوەكەیان زیاتر ناكەن! نازانن سامانی وڵاتەكەیان بەتاڵان دەبەن و كەس نازانێت پارەكەی چی لێدەكرێت و لەكوێ هەڵدەگیرێت و بۆ كێیە؟
ئاخر ئەوەی لەژێر زەویە سامانی نەوەكانی داهاتووە، كەچی ئەمانە لەئێستاوە دەریدەكەن و بەبەرچاومانەوە بەتاڵان دەیفرۆشن، نەك ئێمە كە نانبڕاویان كردوین، بەڵكو نەوەكانی داهاتووش نائومێد دەكەن و لەئێستاوە چارەكە موچەكەیشیان بۆ ناهێلنەوە!

 ئیمزا
سەرتیپ جەوهەر

‌ 234 جار بینراوه‌
9/9/2017 11:36:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved