»  عێراق
UN داوادەكات عێراق بچێتە ریزی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی



 نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند هەموو ئەو تاوانانەی رێكخراوی داعش لە ماوەی شەڕی ئازادكردنی شاری موسڵ ئەنجامیاندا دەچێتە قاڵبی تاوانی جەنگی نێودەوڵەتی و عێراق لە ئێستادا هیچ پسپۆری و پێگەیەكی یاسایی لەو بوارە جیهانییەدا نییە. 
نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان پێنجشەممەی رابردوو 2/11/2017 داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كردووە فایلی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە بۆردومانكردنی موسڵ لە لایەن هاوپەیمانان و سوپای عێراقەوە بكاتەوە كە زیانی زۆری بە ماڵ و گیانی خەڵكی مەدەنی گەیاندووە. 
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز رێكخراوەكە تەئكید دەكاتەوە كە دادگاكانی عێراق هیچ ویلایەتێكی دادوانی سەر بە تاوانە جیهانیەكانیان نییە، بۆیە دەبێت بۆ چوونە ناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كاری جدی بكات، بۆئەوەی تاوانباران بەدادگا بدرێن و سزای یاساییان بەسەر بسەپێنرێت.

‌ 157 جار بینراوه‌
11/4/2017 9:15:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved