»  باران
پاش شۆفێری رێگە بە ژنانی سعودیە دەدرێت بچنە نێو یاریگاكانی تۆپی پێوە




دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی چونە نێو یاریگای تۆپێیان لەسەر ژنانی ئەو وڵاتە لابرد.
بەپێی راگەیاندراوێكی دەستەی گشتی وەرزشیی وڵاتی سعودیە كەلە 29/10/2017 بڵاوكراوەتەوە، سعودیە قەدەغەی چوونی ژنان بۆ سەر سێ یاریگا هەڵگرتوە و بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی 2018 بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی بڕیارەكەی سعودیە ژنان دەتوانن لە سێ شاردا بچنە نێو یاریگاكان وەكو هاندەر كە ئەویش شارەكانی (ریاز و جدە و دەمام)-ن و تێیدا وەك سەرەتایەك بۆ ئەو هەنگاوە ژنان دەتوانن بەشداربن تێیدا.
ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی سعودیە دوای هەنگاوی رێگەدان بە شۆفێری بوو لە لایەن ژنانەوە كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر چوە بواری جێبەجێكردنەوە.


‌ 79 جار بینراوه‌
11/4/2017 9:33:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved