»  باران
مەریەم هاوناز دەرنەچوو




دوای هەڵدانەوەی كەیسی مەریەم هەڵەبجەیی و ئەنجامدانی پشكنینی دووەمی دی ئێن ئەی، دەركەوت ئەو كچە دۆزاوەی هەڵەبجە هاوناز نییە.
رۆژی 31/10/2017 لە دادگای سلێمانی، دادگایی شەشەمی مریەم، كچە دۆزراوەكەی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا دادوەر ئەنجامی پشكنینی دووەمی دی ئێن ئەی ئاشكراكرد و دەریخست مەریەم، هاوناز نییە.
لەدوای دادگاییەكە، ئەیاد كاكەیی، پارێزەری مریەم لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند:"ئەمڕۆ دادوەر ئەنجامی پشكنینی دووەمی خوێندەوە، كە لە تاقیگەی بەڵگەی تاوانی سلێمانی ئەنجامدرابوو، پشكنینەكە دەریخستبوو كە مریەم، هاوناز نییە و ئەو پشكنینەی پێشتریش بۆی كرابوو هەڵەبووە.
پارێزەری مەریەم راشیگەیاند:" بۆ دڵنیایی زیاتر دادوەر بۆ داوای دایكە بەخێوكەرەكەی مەریەمی كردووە و دادگاییەكەی بۆ ڕۆژی 27/11/2017 دواخستووە.

‌ 85 جار بینراوه‌
11/4/2017 9:33:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved