»  هەمەڕەنگ
پێنوسەكەی ماغۆت لە كەركوكەوە دەچێتە دەربەندیخان


مۆنۆدرامای پێنوسەكەی ماغۆت كە لە دەرهێنانی هونەرمەند عەبدوڵا كاكەیی و ئامادە كردنی زانیار جومعەیە، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان بەشداریكرد. 
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان، لە رۆژی چوارشەمەی رابردوو  1- 3 / 11 / 2017 بە بەشداری 18 تیپیی شانۆی كە پێكهتبوون لە گرووپە شانۆیەكانی شارەكانی كوردستان و رۆژهەڵات و وڵاتی ئێران بەڕیوەچوو.
لەو فێستڤاڵەدا  شاری كەركوك بە شانۆگەری پێنوسەكەی ماغۆت، بەشداری كرد، لەو باریەوە زانیار جومعە، ئەكتەری شانۆگەریەكە، بۆ دوالاپەرەی (هەواڵ)، رایگەیاند:” شانۆگەریەكە لەپێوشتردا لە شاری كەركوك نمایشمان كردبوو لەدوای ناردی وێنەیەكیش بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەكە خۆشبەختانە توانیمان لە نمایشەكەمان بەشاربێت و بچێتە نێو پێششبڕكێكەوە”.
هەروەها ئەو هونەرمەندە كۆمیدیەی شاری كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”دەرهێنەری شانۆگەریەكە هونەرمەند عەبدوڵا كاكەییە و بەندەش ئەكتەری سەرەكیم و چەند كەسێكی دیكەش رۆڵی لاوەكی دەبینن”.

‌ 159 جار بینراوه‌
11/4/2017 9:41:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved