»  کوردستان
نرخی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت كەمدەكرێتەوە




پێنجشەممەی رابردوو 2/11/2017 وەزارەتی گەیاندن و پەیوەندیەكان رایگەیاند دەستبەجێ كار بۆ كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت دەكەین و رێژەی (25%)ـی سوودەكان دادەگرین. 
حازم محەمەد عەلی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی گەیاندن و پەیوەندیەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ (هەواڵ) نێردراوە دەڵێت:”بڕیارمان داوە بە زووترین كات نرخی ئەنتەرنێت جێگیربكەین و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری تۆڕە جیهانیەكان و كۆمپانیای گشتی گەیاندن كردووە دەبێت كار لەسەر بەرنامە تازەكەمان بكەن”. 
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە حەسەن ئەلراشد وەزیری گەیاندن و پەیوەندیەكانی عێراق تەئكیدی لەسەر كەمكردنەوەی نرخی خزمەتگوزاری تۆڕی جیهانی كردووە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو كۆمپانیای گەیاندن و تۆڕی جیهانی عێراق لیژنەیەكیان بۆ وردەكاری و چاودێری خزمەتگوزاری لە ناو عێراق پێكهێناوە و كار بۆ دابەشكردنی خزمەتگوزاری كۆمپانیاكان و بەرپرسی بورجەكانی ئەنتەرنێت دەكەن.  



 

‌ 96 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:49:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved