»  کوردستان
فەرمانگەی تەندروستی كەركوك: بەشــە دەرمـــانی پێویســـتمان بە دەســــت دەگات
 رەوان تاڵیب



 باس لە كێشەی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی كەركوك دەكرێت و لەبەرانبەردا جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پاریزگاكە دەڵێت:” بڕە دەرمانی زیاترمان لە پشكی خۆمان وەرگرتووە”.
دكتۆر بورهان عومەر، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم دەرمان و پێداویسیتەكانمان بە دەست دەگات لە دوای رووداوەكانی 16 ئۆكۆتبەریشەوە”، ئەوەشیسختەڕوو:”بەشە دەرمانی زیادەشمان بۆ رەوانەكراوەو ئەوەش بەناوی قەزای حەویجەوە بۆ ئەوەی بۆ ئەوان سەرف بكرێت”.
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لە نەناردنی دەرمان ئەكەن بۆ فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بڕە دەرمانی زیاترمان لە پشكی خۆمان وەرگرتووە”.
بورهان عومەر، راشیگەیاند:”ئەو بەشەی بە ناوی زیادەوە پێمان دراوە بۆ خەڵكی حەویجە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوان نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان ئێمە سەرپشكین لەوەی دەرمانەكان بۆ هاوڵاتیانی ناو كەركوك بەكاربهێنین”.





 

‌ 113 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:51:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved