»  کوردستان
دورخستنەوەی مامۆستاو راگری كورد لە زانكۆی كەركوك رەتدەكرێتەوە
 رەوان تاڵیب



دەنگۆی دوورخستنەوەی مامۆستاو دكتۆرو راگری كورد لە زانكۆی كەركوك بڵاودەبێتەوەو لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆی (ی ن ك) هەواڵەكە بە درۆ دەخاتەوە. 
دكتۆر رامیار حەساری، لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لە دانانی مامۆستای پێكهاتەكانی دیكە لە شوێنی مامۆستایانی كورد لە زانكۆی كەركوك دەكرێن”، ئەوەشیخستەڕوو:”لادانی مامۆستاو دكتۆر و راگری كورد لە زانكۆی كەركوك هیچ بنەمایەكی نییە”.
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك، سیستەمی زانكۆی كەركوك كارەكانی زانكۆ و كۆلێژ و بەشەكانیش بەهەمانشێوەی پێش رووداوەكانی كەركوك بەڕێوەدەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە، هاوكات دكتۆر رامیار حەساری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم مامۆستا و راگرەكان كە لە پێكهاتەی كوردن لە سەركارەكانیان بەردەوامن و زانكۆشیان جێنەهێشتوە”.
هاوكات باسی لەوەشكرد:”یەكێك لە راگرەكانی زانكۆی كەركوك لە ئێستادا خانەنشین بووە،  لەبری ئەوە سەرۆكی زانكۆی كەركوك بەوەكالەت كارەكانی بەڕێوەدەبات تاوەكو كەسێكی دیكە بۆ ئەو شوێنە دەستنیشان دەكرێت”، وتیشی:”ئەوەش لەبەر ئەوە بووە تاوەكو كارەكانی زانكۆ بە باشی بەڕێوە بچێت و نەقۆسترێتەوە بۆشتی دیكە”.



‌ 229 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:52:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved