»  کوردستان
هادی عامری: هەندێك لە توركمانەكان پێیانخۆشە هەموو كورد بكوژین و لە خاسە بیانسووتێنین




 لە كۆبوونەوەیەكدا پەرلەمانتارێكی سوننە بە هادی عامری دەڵێت عەرەب و سەركردەكانیان رازی نین هیچ ئەندامێكی ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ كەركوك، لەوەڵامدا عامری دەڵێت زانیاری پشتڕاستكراویان هەیە لەسەر هاوكاریكردنی سەركردە سیاسییە عەرەبی و توركمانییەكان كە هاوكاری دەزگا ئەمنییە كوردیەكانیان كردووە، ئەوەشی وتووە كە هەندێ لە توركمانەكان پێیانخۆشە هەموو كورد بكوژین و لە خاسە بیانسوتێنین ئەوسا رازی دەبن، ئەمەش مایەی قبوڵكردن نییە. 
سەرچاوەیەك بە هەواڵی راگەیاند چوارشەممەی رابردوو لە بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە كەركوك بە ئامادەبونی هەریەك لە (هادی عامری) و (خالد مفرجی) و (فریق عبد الامیر زیدی) و (عبد الغنی الاسدی) و (عبد الامیر یار اللە) و (معن السعدی) كۆبونەوەیەك سازكراو تیایدا چەند پرسێك سەبارەت بە كوردو پرسی گەڕانەوەی ئاسایش و كشانەوەی سەرایا سەلام و دۆخی خورماتوو تاوتوێكران. 
بەوتەی سەرچاوەكە لە كۆبوونەوەكەدا مەفرەجی پەرلەمانتاری سوننەی عەرەب بە هادی عامری وتووە عەرەب و سەركردەكانیان رازی نین هیچ ئەندامێكی ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ كەركوك، لە وەڵامدا عامری دەڵێت :”ژمارەیەك لە سیاسییەكانی عەرەب و توركمان هاوكاری ئاسایشیان كردووە لە پێدانی زانیاری لەسەر هاوڵاتییە عەرەبەكان” ئەوەشی ئاشكراكردووە كە زانیاری پشتڕاستكراویان هەیە لەسەر هاوكاریكردنی سەركردە سیاسییە عەرەبی و توركمانییەكان و فەرماندە ئەمنییەكان كە هاوكاری دەزگا ئەمنییە كوردیەكانیان كردووە.
عامری وتوشیەتی “هەندێ لە توركمانەكان پێیانخۆشە هەموو كورد بكوژین و لە خاسە بیانسوتێنین ئەوسا رازی دەبن ئەمەش مایەی قبوڵكردن نییە، چونكە كورد هاوسەنگەر بوونە لەگەڵمان لە دژی رژێمی بەعس و پاش نەمانی بەعسیش”. 
بە وتەی سەرچاوەكە عامری وتویەتی، كە ئەو فەرمانی كردووە بە حەشدی شەعبی لە خورماتوو بكشێنەوە بۆ ئەوەی ڕوبەروبونەوەی نەخوازراو روونەدات.


 

‌ 3139 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:53:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved