»  کوردستان
كار بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی خورماتوو دەكرێت
 رەوان تاڵیب



لە ئێستادا كار بۆ بە دیكیۆمێنت كردنی تاوانەكانی دژ بە هاوڵاتیانی كوردی قەزای خورماتوو دەكرێت بۆ ئەوەی وەكو تاوانی جینۆساید بناسرێن.
عەلی مەحمود، سەرۆكی رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ بەدیكۆمێنتكردنی ئەو تاوانانەی لە رۆژی 16 ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دوایی لە قەزای خورماتوو روویانداوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”سەرجەم رێكخراوە جیهانییەكان كە كار لەسەر بە جینۆساید ناساندن دەكەن پەیوەندیمان كردوون بۆ ئەوەی وەكو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێندرێن”.
سەرۆكی رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید، وتیشی:” پێویستمان بە هاوكاری زیاترو  هەماهەنگیە بۆ ئەوەی رووداوەكان بە دیكیۆمێنت بكەین، هاوكات ئاماژەی بۆئەوەشكرد:”ئەو دیكۆمێنتانەی بەردەستمان كەوتوون بۆ زیاتر لە 2500 لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤمان ناردووە هەروەها شارەزایانی جینۆسایدیشمان لێ ئاگادار كردۆتەوە تاوەكو رووداوەكان وەكو جینۆساید بناسرێن”.
عەلی مەحمود، باسی لەوەشكرد:”دۆسیەكان رەوانەكراون بۆ دادگای نێودەوڵەتی و شارەزایانی بواری جینۆسایدو لە ماڵپەرەكانی ئەوانیش بڵاوبۆتەوەو لە ئێستاشدا گفتوگۆی چڕی لە بارەوە دەكرێت بۆ ئەوەی بە جینۆساید بناسرێن”، راشیگەیاند:”ئەوەی روویداوە لە لای رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ و جینۆساید شاراوەنیەو بۆیان رەوانەكراوە و لە هەوڵەكانیش بەردەوامین بۆ ئەوەی ئەو راپۆرتانەی بۆمان دەنێردرێت راستەوخۆ بۆ ئەوانی بنێرین و ئاگاداربن”.  


‌ 154 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:55:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved