»  کوردستان
كۆمپانیای كار گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ عێراق واژوو دەكات




كۆمپانیای كار بە مەبەستی زیادكردنی پێدانی نەوتی خاو بۆ كۆمپانیاكە لە 40 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 60 هەزار بەرمیل گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی عێراق واژوودەكات.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای كاری سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبەت بە (هەواڵ) رایگەیاند:”لە پاڵاوتگەی كەورگۆسكی سەر بە كۆمپانیای كار گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی عێراق واژوو دەكرێت”.
ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشیخستەڕوو:”تا ئێستا و بەپێی گرێبەستە كۆنەكە كۆمپانیای كار، رۆژانە بڕی 40 هەزار بەرمیل بۆ حكومەتی عێراق دەپاڵێوێت، نرخی پاڵاوتنی هەر بەرمیلێكیش 10 دۆلارە “.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” گرێبەستە نوێیەكەی كۆمپانیای كار لەگەڵ حكومەتی عێراق بە مەبەستی زیاتركردنی ئەو بڕە نەوتەیە لە 40 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 60 هەزار بەرمیل”.
 هاوكات باسی لەوەشكرد:”كۆمپانیای كار لە پاڵاوتگەی كەورگۆسك دوو یەكەی بە ناوی یەكەی 4 و 5 كردۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە”، ئەوەشی نەشاردەوە:”ئەو بڕە نەوتە كە دەپاڵێورێت رەوانەی شاری موسڵ و ئاوارەكانی ئەو شارە لە هەولێر و دهۆك دەكرێت”.
هاوكات دەنگۆی ئەوەش بڵاو بۆتەوە كە كۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە دانوستاندایە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لە گێڵگە نەوتییەكانی هاڤاناو بایی حەسەنی رۆژئاوای كەركوك بە شێوەی بەڵێندەرایەتی كاری بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حكومەتی عێراق بكات.

‌ 341 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:57:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved