»  چاوپێکەوتن
كــۆمـسـیۆن ئــامادەكاری بـۆ هـەڵبژاردنەكانی ئـەنجومەنی نــوێنـەران و ئەنجـومـەنی پارێزگـاكـان دەكــات


رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، تیشك دەخاتە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 15/4/2018 بەڕێوەبچێت و ئاماژە بەوەشدەكات، وەك كۆمیسیۆن هەموو ئامادەكارییەك دەكەن و چاوەڕوانی دوا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن.


* هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان لەیەك كاتدا بەڕێوەدەچن؟
- هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە، كە بڕیارە لە 15/4/2018 بەڕێوەبچێت، بەڵام وەك كۆمسیۆن چاوەڕوانی دوا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقین، كە دوا بڕیار لای ئەوانە لەسەر كات و ساتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانە.
* هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لەو وادەیە بەڕێوەدەچێت ؟
- ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە هەڵبژاردنەكان دوا بخات یاخود لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، چونكە ئێمە وەك كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەندین بە جێبەجێكردنی دەستور، ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و كۆمسیۆن كردووەو داوایان كردووە، هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا واتە لە 15/4/2018 بەڕێوەبچێت، بەڵام وەك وتم دواتر لای ئەنجومەنی نوێنەران دەمێنێتەوە، كە لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت یاخود بەهەر هۆكارێك دوای بخات.
* پێداچوونەوە بە تۆماری لیستی دەنگدەران دەكرێت؟
- خۆتان دەزانن بۆ یەكەمجارە دەنگدەر بە كارتی دەنگدانی بایۆمیتری دەنگ دەدات. 
* دەنگۆیەك هەیە كە دەوترێت ئێستا بە لێشاو رۆژانە هاوڵاتی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە لە كەركوك نیشتەجێ دەكرێن، ئەمە كاریگەری دەخاتە سەر هەڵبژاردنەكانی كەركوك؟
- ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیە پێشتر لە سیستمی بایۆمیتری ناویان لەو پارێزگایە تۆماركراوە كە لێی نیشتەجێ بوونە، هیچ كەسێك ناتوانێت لە پارێزگایەكی تر دەنگ بدات.
* دەربارەی ئەو ناوچانەی تائێستا ئاڵۆزییان تێدایە بەتایبەتی ناوچە جێناكۆكەكان، بەتایبەتتر پارێزگای كەركوك قەزای خورماتوو ، ئەگەر بارودۆخەكە ئاسایی نەكرێتەوە دەتوانرێت هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدرێت؟
- دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە هاوكاری تەواوی كۆمسیۆن بكات لە هەموو بوارەكان، ئەو ناوچانەی ئاڵۆزییان تێدایە یاخود تازە ئازادكراون، دەبێ كەشوهەوایەكی ئارامیان بۆ بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی لە ئارامیدا بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن.
* ئەو رێو شوێنانە چین كە كۆمسیۆن دەیگرێتەبەر لەپێناو رێگریكردن لە كاری ساختە لە هەڵبژاردنەكاندا؟
- لەلایەن كۆمسیۆنەوە هەوڵی تەواو دراوە بۆ رێگریكردن لە كاری ساختە، چونكە ئەمجارە دەنگدەران بە سیستمی بایۆمیتری دەنگ دەدەن، ئەوەش كارئاسانییەكی باشمان بۆ دەكات لە بارەی رێگریكردن لە كاری ساختە لە هەڵبژاردنەكان، هاوكات ئامادەكاری تەواوی خۆمان دەكەین بۆ ئەو وادەیەی بۆ كاتی هەڵبژاردنەكان دەستنیشانكراون، ئیتر ئەوەی دەمێنێتەوە دوابڕیاری كۆتایی لای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ كات و سات و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.


 







‌ 68 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:57:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved