»  شۆک
 دوو منداڵی باشوری كوردستان لە توركیا دەدۆزرێنەوە




دوو منداڵی هەرێمی كوردستان لە توركیا دەدۆزرێنەوە كە لە دایك و زڕباوكیان دابڕاون.
بەیانی رۆژی 7/11/2017، دوو منداڵی كوردی دانیشتووی شارۆچكەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە شاری ئەستەمبوڵ دۆزرانەوە كە لەكەسوكاریان دابڕابوون.
ئاری جەلال سەرپەرشتیار سەرتاسەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی كوردستان بۆ هەواڵ رایگەیاند: "كوردە قەساب نێردەری سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بۆ كاروباری هاوڵاتیانی هەرێمـی كوردستان وعێراق لە توركیا بەرەبەیانی 7/11/2017 دوو منداڵی كوردی خەڵكی باشوری كوردستانی لە شاری ئەستەمبوڵ دۆزیوەتەوە".
راشیگەیاند: "ئەو دوو منداڵە خەڵكی ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانین، ماوەی هەفتەیەكە لە (میترۆی ئەكسەرای) لە دایك و باوە پێرەكەیان دابڕاون، دواتر لەلایەن كەسێكی خێرخواز ئەم ماوەیە جێگایان كراوەتەوە تا تەسلیمی ئێمەكراون".
هەروەها ئاری جەلال بۆ هەواڵ رونیكردەوە "بەمەبەستی ئاشنابوونەوەی منداڵەكان بە دایكیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن و لای ئێمە پارێزراون، یان بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ڕێگای سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنەوە داوابكەن هەتا نێردەی فیدراسیۆن كاروباری یاساییان بۆ جێبەجێبكات و بە كەسوكاریان شادبنەوە".
ئەو منداڵانە كە دوو بران بە ناوەكان (ئالان و ئەلەند ئیبراهیم سەعید) لە دایكبووی ساڵەكانی (2002 و 2008)ن.

‌ 52 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:03:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved