»  وەرزش
 بەهۆی منداڵەكەیەوە بەشداری جامی دیڤیز ناكات


 
ڤیكتۆریا ئازارینكا كچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی  پۆلینكراوی یەكەمی  پێشووی جیهان، ڕاگەیاند:” بەهۆی كێشەی وەرگرتنەوەی منداڵەكەی لە هاوسەرەكەی  ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی رووسیای سپی  لە بەرامبەر ئەمریكا  لە كۆتایی جامی دیڤیز بەشدار بێت”.
 هەروەها وتی “  نایەوێت كوڕەكەی لە كالیفۆرنیا شوێنی لە دایكبوونی  جێبهێڵێت و دەبێت لەوێ بمینێتەوە تا ئەو كاتەی چارەنووسی یەكلا دەبێتەوە”.
ئازارینكای تەمەن 28 ساڵ لە بەیاننامەیەكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕێ كۆمەلایەتی توێتەر بڵاویكردەوە، وتی:” پێم ناخۆشە كە دەرفەتی یاری كردنم و یارمەتی وڵاتەكەم دەست نەكەوێت لە یاری كۆتاییدا، بەڵام دۆخی ئێستام  لە خۆ گرتنی كوڕەكەم لە كالیفۆرنیا دەمهێڵێتەوە “ وتیشی “ سەرباری ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە مینسك ئامادە نابم، بەڵام دڵم هەمیشە لەگەڵ وڵاتەكەم دەبێت و لە لێرەوە هاندەریان دەبم .

‌ 78 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:06:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved