»  وەرزش
بادمنتۆنی یانەی بابەگوڕگوڕ خۆی ئامادە دەكات


بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانە پلە نایابەكانی عێراق بۆ پێشكەوتووان بە بەشداری 15 یانە لە شاری كەركوك بەڕێوەبچێت و یانەی بابەگوڕگوڕیش لە ئامادكاری تەواودایە.
فەرمان حەسەن راهێنەری یانەی بادمنتۆنی یانەی بابەگوڕگوڕ  سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە وتی: “ بڕیارە لە رۆژانی 15 تا 20/11/2017 یەكێتی ناوەندی بادمنتۆنی عێراق پاڵەوانێتی یانە پلە نایابەكانی عێراق  لە شاری كەركوك ئەنجامبدات”، ئاماژەی بەوەشكرد: “ پاڵەوانێتیەكە 15 یانەی عێراق بەشداری تێدا دەكەن  كە سێ یانەیان لە شاری كەركوكن و بریتین لە یانەكانی ( بابەگوڕگوڕ و سۆلافی نوێ و كەیوان)”.
فەرمان حەسەن لە درێژەی لێدوانكەیدا باسی لە ئامادەكارییەكانی خۆیان كرد وتی “ ماوەیەكی باشە سەرباری ئەم رووداوانەی دوایی لە ئامادەكاریداین بەو هیوایەی بتوانین ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنین”.

‌ 87 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:07:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved