»  وەرزش
سەرپەرشتیاری تیپی ئاسۆ: بۆ ئارامبوونەوەی كەركوك پێویستە سەرجەم كایەكانی ژیان كارابكرێنەوە


لە ماوەی رابردوودا  بە هۆی رووداوەكانی ئەم دواییە ناوچەكە وەرزشی كەركوك تا رادەیەك نیمچە سڕبوونێكی پێوەدیار بوو، بەڵام تیپە میللیەكان  تا رادەیەك زۆر باش بەردەوامیان بە چالاكیەكانی خۆیانداوە، سەرپەرشتیارێكی  تیپە میللییەكانی كەركوك بە پێویستی دەزانێت بۆ ئارامبوونەوەی كەركوك پێویستە سەرجەم كایەكانی ژیان لەشارەكە  كارا بكرێنەوە.
ئەمیر فەخرەدین سەرپەرشتیاری تیپی میللی ئاسۆ سەبارەت بە  بەردەوامبوونی چالاكی تیپە میللیەكانی كەركوك لەم ساتە وەختدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “  دیارە بۆ ئارامبوونەوەی شاری كەركوك لە هەر جۆرە گرژی و دەمارگیریەك و ئاساییبوونەوەی ژیان، پێویستە سەرجەم كاییەكانی ژیان لە شارەكە كارا بكرێنەوە”، ئاماژەی بەوەشكرد:”وەرزش بە گشتی و تیپە مییللیەكان بە تایبەتی رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە كۆكردنەوەی سەرجەم نەتەوەكان”.
سەرپەرشتیاری تیپی ئاسۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” وەكو تیپی ئاسۆ شان بە شانی تیپە مللیەكانی تری كەركوك  دەستمان بە چالاكیەكانمان كردۆتەوە بە هیوای گەڕانەوەی ئاسودەیی بۆ شاری كەركوك و وەرزشش بكەینە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم نەتەوەكانی كەركوك”. 

‌ 113 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:07:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved