»  هەمەڕەنگ
تیشكی گەردوونی ژیانی سەر مەریخ دەسرێتەوە


بەپێی لێكۆڵینەوە فیزیكەكانی تایبەت بە ستارگە تیشكی گەردوونی هۆكارێكە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەو ئەگەری داگیركردنی مەریخیش بەو هۆیەوە زۆر سەخت دەبێت. 
تیمێك بە سەرپەرشتی هەر یەك لە فرانك كوسینوتا و ئیلیدونا كاكواڵت لە زانكۆی لاس فیگاس پێداچوونەوەیان بەسەر دەرەنجامی تاقیكردنەوەكانی ئەو مشكانە كرد كە لە تارگەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون، بەپێی ئەو لێكۆڵنەوانە دەركەوت زۆرترین كاریگەری تیشكی گەردوونی بەسەر ترشی ناوەكیدا دەبێت و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی شێرپەنجە. 
تیشكی گەردوونی كە دەبێتە هۆی نابینایی و سوتانی دەمارەكان و گرفتی سووری خوێن پێكهاتەیەكە لە گەردی زۆر بە تواناو وزەیەكی زۆر دەداتەدەرو بەزۆری لە ئەستێرە كوژاوەكان و سۆپەرنوڤاكانەوە سەرهەڵدەدات، بۆیە ئەگەری داگیركردنی هەسارەكە لە لایەن زانایانەوە كارێكی سەخت و ئەستەمە. 

‌ 47 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:08:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved