»  هەمەڕەنگ
بۆ دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆژئاوا 808 فیلم گەیشتونەتە دەستی لیژنە


دووەمین فیستیڤاڵی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ و پێنج شاری رۆژئاوا نمایشدەكرێت و تاوەكو ئێستاش 808 فیلم گەیشتونەتە دەستی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەكە. 
دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆژئاوا، وابریارە لە رۆژی دووشەمەی داهاتوو لە شاری قامیشلۆ لەڕۆژئاوای كوردستان دەستپێبكات و فێستڤاڵەكەش تاوەكو ١٧ی نۆڤەمبەر بەردەوام دەبێت.
لەو باریەوە، هیوا ئارگەش، بەرپرسی كۆمیتەی دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا، رایگەیاند:”فێستیڤاڵەكە هەریەكە لە بەشەكانی بەشی دیكیۆمێنتاری و كورتەفیلم و فیلمی درێژ لە خۆدەگرێت”، وتیشی:”تا ئێستا ٨٠٨ فیلم لە هەرچوار پارچەی كوردستان و ئەوروپا و ئەمریكا و ئەفریقا گەیشتونەتە دەستی كۆمیتەكە”.
بەوتەی بەرپرسی كۆمیتەی دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا، تاوەكو ئێستا ٧٠ فیلم لە كۆی ئەو فیلمانەی نێردراوە هەڵبژێردراون بۆ بەشی كۆتایی فیستیڤاڵ، باسی لەوەشكرد:”فێستیڤاڵەكە جگە لەوەی شاری قامیسلۆ ناوەندی بەرێوەچونی فێستیڤاڵەكەیە و لە هەریەكە لە شارەكانی ئاموودەَ و كۆبانێ و سەرێكانیێ و حەسەكە و دێریك نمایشدەكرێن”.
هیوا ئارگەش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە:”لەمساڵدا هیچ دروشمێكی تایبەت بۆ فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا نییە، تەنیا ئەوەیە ڕۆژئاوا بەرەوشۆڕشێكی هونەری دەچێت شانبەشانی شۆڕشی سیاسی و كۆمەڵگایی كە هەیە شۆڕشی هونەرییش بەرەو پێشەوە دەچێت، كە سینەما بەشی هەرە كاریگەری ئەو شۆڕشەیە”.
هەروەها راشیگەیاند:”ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵەكە لەلایەن كۆمۆنی فیلم لەڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دراوە، كە سەربە تەڤگەری دیموكراتی چاند و هونەر (تەڤ-چاند)”.

‌ 45 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:09:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved