»  شەکری تاڵ
 كاتێك خۆفرۆش باسی خیانەت دەكات!




كە دەوترێت “درۆ بكە درۆبكە تا بڕوات پێدەكەن”، راستەوخۆ كەسێكی خۆفرۆش و قەڵەمفرۆشی وەك رێبوار كەریم وەلیم دێتە پێشچاو، ئەو پیاوەی لەگەڵ هاوپیشەكانی، بۆ ساتێك نەیانتوانیوە وەك خۆیان بیر بكەنەوە بەڵكو كەسانێك هەمیشە هەبوونە لە بری ئەوان بیریان كردۆتەوە، ئەوان تەنها بەكاربەرێك بوونە هەمانشێوەی شمەك و كاڵا، نەك وەك خاوەن بیرو تێڕامانین و نوسەرێك.
لەدواین، نوسینی ئەو جاش توركە، بەشێوەیەكی رێك و پێك باس لە كێشەو ململانێكانی نێوان جووت ئامۆزای لای خۆیان دەكات، بەڵام ناوەكانی لێگۆڕاوە لەبڕی ناوهێنانی ئاغاكانی خۆی، ناوی خەڵكی تری هێناوە!
تازە بە تازە دێتەوە باسی پشتیوانی ئەمریكییەكان دەكات بۆ حكومەتی هەرێم، وابزانم بیری چووە یان خۆی لەگێلی دەدات، دەیەوێت خۆڵ بخاتە چاوی كۆمەڵانی خەڵك بەوەی باسی پەیامی ئەمریكییەكان دەكات و شیكردنەوەیان بۆ دەكات، یەكێتی هەر زوو زۆر باش لە پەیام و مەبەستی ئەمریكییەكان تێگەیشت و لە پێش رێفراندۆمە شومەكەش كە تەنها لێی نەهامەتی بۆ میللەت هیچی دیكە نەبوو، ئەوە حیزبەكەی رێبوار بوو كە هەمیشە بابەتەكان تێنەدەگەیشت و نازانێت پەیامە دیبلۆماسییەكان بخوێنێتەوە، وەك لە نامەكەی وەزیری بەرگری و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نەگەیشت  و میللەتێكی خستە نێو گەورەترین گێژاوەوە، كە بێگومان ئەگەر چەند كەسێكی شارەزای بواری سەربازی و دیبلۆماسی نەبوایە ئەمێستا دۆخەكە خراپتر دەبوو، نەك حیساب بۆ نەكردنەكەی ئێوە كە ئێستا لە دوای رووداوەكان زانیتان حیساب بۆنەكردن هەم باجی شكست و هەم باجی لادان لە كورسیشی هەیە، بۆیە ئەگەر ئێستاش كۆلكە رۆژنامەنووس، خوێندنەوە بۆ نامەی ئەمریكییەكان بكات و پارتیش كار لەسەر خوێندندنەوەكەی بكات ئەوە ئەو تروسكاییەی ماویشە لە ناوی دەبەن و ئاشبەتاڵێكی دیكە دەخەنە سەر مێژووی كوردایەتیەكەیان!!
ئەو ناكۆكییەی لە نێو یەكێتی هەیە كەس خۆی لێ ناشارێتەوە، بەڵام ئەوەی دەبینرێت تەنها لە چوارچێوەی ململانێی وتە ماوەتەوە تاوەكو ئێستا نەهێڵدراوە زەبر و چەك تێیدا بەكاربێت بۆ یەكلاكردنەوەی دۆخە ناوخۆیەكان، هەرچەندە زیانی زۆری بەر ئەندامان و كادران و كۆمەڵانی خەڵكیش گەیاندووە، بەڵام نوسەر بەزاناییەوە دێت و پێمان دەڵێت ئەو غوودەیەی بەرۆكی حزبەكەی خۆی گرتووە كە دیسان هەڵەیكرد كە دەڵێت غودەی یەكێتیە، زۆر مەترسیدارترە چونكە، ئەوان زمانی دیالۆگ نازانن وەك بینیمان لە شەوی رادەستكردنی دەسەڵاتەكانی بارزانی لە هەولێری پایتەخەت چ ئاشوبێكیان نایەوە و هەڵیان كوتایە سەر پەرلەمان كە دەسەڵاتی یاسادانان و رۆژنامەنوسیش كە دەسەڵاتی چوارەمە، ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدار بوو كە ئەوان گوێ بە سەروەری یاسادا نانێن و ئەوەی گرنگ نیە لایان بۆچوونی جیاوازە.
بەخشینەوەی تۆمەتی خیانەت، هەر وشەكە بۆ خۆشی خەڵك وشیارەو و دەزانێت كێ‌ داهێنەریەتی، نەك ئەوانەی نەیانهێشت پلانەكانی میت و ئۆردوغان و ئاغایانی دیكەت سەربگرێت، ئێستاش لێبگەرن، با كەركوك و ناوچەكانی دیكەش بە ئاشتی بژین، چونكە ئەوە ئێمە نەبووین، لە دوای كارەساتی 16 ئۆكتۆتبەرەوە گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ عێراق بكەین بۆ پاڵاوتگەكان، بەڵكو ئێوە بوون، ئێستاش خۆتان وادەردەخەن زوڵم لێكراون .. هەی زاڵمینە.

 ئیمزا
رەوان تالیب

‌ 230 جار بینراوه‌
11/11/2017 10:22:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved