بە پەلە: نێوان حەشد و بەرەی توركمانی تەقەی تێكەوت
ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان گروپێكی حەشدی شەعبی و چەند چەكدارێكی سە بە بەرەی توركمانی لە قەزای خورماتوو رویداوەو تا ئێستا زیانەكان نەزانراوە.
سەرچاوەیەك بە هەواڵی راگەیاند كاتژمیر 11:20 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمرو رێكەوتی 2017/11/14 شەڕ وپێكدادان لە نیوان چەكدارانی حەشدی شەعبی سەر بە عەسائبی ئەهلی هەق و بەرەی توركمانی لە خورماتوو روویدا.
بەوتەی سەرچاوەكە تا ئێستا زیانەكان و هۆكاری شەڕەكە نەزانراوە.
جێگەی باسە پێشتر بەرەی توركمانی بە پشتبەستن بەو گروپە چەكدارییە، چەندین تاوانیان دژ بە كوردی خورماتوو ئەنجامداوە.
|