»  عێراق
ئەمریكا خەڵاتی دەستگیركردنی بەغدادی دوو هێندە دەكاتەوە



 ماڵپەڕی (میدیل ئێست مۆنیتۆری) ئەمریكی ئاشكرایدەكات:” ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەو خەڵاتەی بۆ پێدانی زانیاری تەواو سەبارەت بە دەستگیركردنی بەغدادی تەرخانكردبوو دوو هێندە دەكاتەوەو فەرماندەیەكیش لە حەشدی عەشایەری جەختی كردۆتەوە ئەمریكیەكان گومان و تیشكی زۆرتر دەخەنە سەر خۆحەشاردانی بەغدادی لە بیابانی رۆژاوای عێراق.
ماڵپەڕی ناوبراو لە هەواڵێكدا بڵاوی كردۆتەوە:” هێزە هاوپەیمانەكان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا خەڵاتی تەرخانكراوی دەستگیركردنی بەغدادی دووهێندە دەكاتەوەو دەیكاتە (25) ملیۆن دۆلار، بۆ هەركەس و لایەنێك زانیاری ورد سەبارەت بە جێ و شوێنی ئیبراهیم عەواد بەدری سەركردەی یەكەمی داعش و ناسراو بە ئەبوبەكر بەغدادی بدات بەمەبەستی دەستگیركردنی. 
فەیسەل ئەلعەسەفی فەرماندە لە هێزەكانی حەشدی عەشایەری جەختدەكاتەوە:” ئەمریكییەكان زۆرترین تیشك دەخەنە سەر ناوچەكانی بیابانی رۆژاوا بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیركردنی یان لەناودانی. 
هێزە هاوپەیەمانەكان لە 18ـی كانونی یەكەمی ئەمساڵ تەئكیدیشیان كردەوە هەواڵەكان سەبارەت بە دەستگیركردنی ناوبراو دوورن لە راستییەوە، چونكە تا ئێستا هیچ زانیارییەك دەربارەی جێ و شوێن و جموجۆڵەكانی بەغدادی دەستنەكەوتوون. 

‌ 1124 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:55:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved