»  باران
رۆژهەڵات.. لەگەرمەی روداوەكانی ئێراندا ژنێك سەرپۆشەكەی دەكاتەوە




لەمیانی روداوەكانی ئێران و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا لە قەرەباڵغترین شەقامدا، ژنێك سەرپۆشێكەی لابردو بە دارێكەوە هەڵواسی.
رۆژی 28/12/2017 لە شەقامی ئینقیلابی تارانی پایتەختی ئێران، ژنێكی گەنجی ئێرانی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سەرپۆشی زۆرەملێ و سەپێنراو، سەرپۆشەكەی لابردو بە دارێكییەوە هەڵواسی و وەك ئاڵا رایوەشاند لە نێو ئاپۆرای خەڵكی و هێزە ئەمنییەكاندا.
وێنەی ئەو ژنە هەر زوو لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تەشەنەی كردو بە نیشانەی بوێری ناوزەدی دەكەن و هەندێك میدیاش بە شۆڕش دژی حوكمی سەپێنراو ناوی دەبەن.
جێی ئاماژە بۆ كردنە پاش ئەوەی كە ژنەكە ئەو چالاكیەی ئەنجامدا خۆپیشاندان لەدەوریدا بەرفراوان بووەوەو پۆلیسی ئێران هێرشیان كردوەتە سەریان و ئەو ژنە و ژمارەیەك گەنجیان دەستگیر كردوە.
 

‌ 1004 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:23:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved