»  باران
باشور.. گۆڕێكی بە كۆمەڵی ژنانی ئێزیدی دەدۆزرێتەوە




گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە تەرمی 80 ژنی تێدایە لە شارۆچكەی شەنگال دۆزرایەوە كە لەدوای داگیركردنی شەنگال لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كوژرابوون.
ئاژانسی (الغدیر بریس) رۆژی 30/12/2017 لە زاری حاجی كوندور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردوەتەوە، كە گۆڕێكی بەكۆمەڵی ژنان لە شەنگالی سەر بە پارێزگای موسڵ دۆزراوەتەوە و 80 تەرمی تێدابووە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە بەرواری 3/8/2014 تیرۆرستانی داعش شارۆچكەی شەنگالیان داگیركرد، دەستیان كرد بە كۆمەڵكوژكردنی هەزاران هاوڵاتی ئێزدی، هەروەها هەزاران ژن-یشیان وەك كۆیلە بەدیلگرت و لە بازاڕەكانی رەقە و موسڵ دەیانفرۆشتنەوە.

‌ 635 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:26:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved