»  هەمەڕەنگ
كورسیەكانی كەركوك دەبردرێنە وڵاتی میسر


گرووپی شانۆی هەوار لە نوێترین بەرهەمیدا ئامادەكاری بۆ شانۆگەری كورسیەكان، دەكات كە وابریارە بەشداری فێستیڤاڵێكی شانۆیی لە وڵاتی میسر بكات.
سەرپەرشتیاری گرووپی شانۆی هەوار و دەرهێنەری شانۆگەری كورسیەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” یۆجین یونسكۆ شانۆگەریەكەی نوسیوە و سیناریۆكەشی لەلایەن عەزیز عومەرەوە كردوێتی و سینۆگرافیا و دەرهێنانی لەلایەم خۆمەوە كاری بۆ كراوە”.
نەژاد نەجم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”شانۆگەریەكە لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ دەكەین تاوەكو لە ئایندەیەكی نزیكدا لە هەریەكە لە شارەكانی كەركوك و سلێمانی و هەواڵێر نمایشبكەین”.
نەژاد نەجم باسی لەوەشكرد:”شانۆگەری كورسی میوانداریی كراوە بۆ وڵاتی مسر تاوەكو بەشداری فێستیڤاڵێكی شانۆی بكات لەو وڵاتە”، راشیگەیاند:”هەریەكە لە هەوار فارس و هونەر شەوقی رۆڵی سەركی دەبینن لە شانۆگەریەكە و هاوكات 15 كەسی دیكەش وەكو كۆمبارس بەشداری تێیدا دەكەن، تاوەكو ئێستا هیچ سپۆنسەرێكمان نەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو شانۆگەریە و هاوكاری نەكراوین”.
 ئەو دەرهێنەرە، سەبارەت بە شانۆگەریەكە، وتیشی:”شانۆگەریەكە بە زمانی كوردی لە هەریەكە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی مسریش نمایشدەكرێت، بەڵام چەند گۆرانكاریەكمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی زیاتر كاری جوڵە دەربكەوێت ئەمەش بۆ ئەوەی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەكەی وڵاتی مسریش باشتر لە ناوەرۆكی شانۆگەریەكە بگەن”.

‌ 962 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:32:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved