»  پەڕەموچ
ئەحمەد كەركوكلی ماڵئاوایی كرد


ئەدیب و رۆژنامەنووسی دیاری توركمانی ئەحمەد محەمەد كەركوكلی كۆچی دوای كرد.
ئەحمەد كەركوكلی سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی (ئاینا)ی توركمانی بوو كە دەزگای هەواڵ دەریدەكرد تاكو لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە لایەن رەگەزپەرستانی هاوزمانی خۆیەوەە لە سەنتەری شاری كەركوك هەوڵی ئیغتیال كردنی درواو بە سەختی برینداریان كرد.
ئەندامی چەنددین سەندیكای ئەدەبی و رۆژنامەوانی بووە و دوا پۆستی سەرنووسەری گۆڤاری پناری توركمانی بوو كە تا دوا ویستگەی ژیانی تیایدا بەردەوام بوو.
یەكێك بووە لە بانگەشەكارانی سەرسەختی پێكەوە ژیان و ئاشتی نێوان نەتەوەكان لە كەركوك.
بەناوی سەرجەم كارمەندانی دەزگای هەواڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و كۆمەڵگەی رۆشنبیری كەركوكی دەكەین. 

‌ 645 جار بینراوه‌
1/9/2018 4:17:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved