»  کوردستان
ئەمریكا لە ژێر ناوێكی دیكە سوپایەكی رەسمی لە یەپەگە دروستدەكات


بەمەبەستی پێكهێنانی سوپایەكی رەسمی بە ناوی پارێزەرانی سنوور وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن"‌و دەزگای هەواڵگیری "سی ئای ئەی" یەكەم خولی مەشقی بە سەدان شەرڤانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە كۆتا هێنا.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، یەكینەكانی پاراستنی گەل، كە یەك لەسەر چواری سوریای كۆنترۆڵكردووە بەپاڵپشتی ئەمریكا ئامادە دەكرێت بۆ دامەزراندنی سوپا كە واشنتۆن مەشق و ریكخستن و پڕچەك و تفاقی سەربازیان بۆ دابین دەكات، ، هاوكات بۆ ئەو ئەو بەرنامەیەی پنتاگۆن دوایین پێداویستی تەكنەلۆجیای بێ تەل، ویستگەی گوێگرتن و هێمای هەواڵگری بۆ هێزەكانی پەیەدە دەگوازێتەوە.
ئەنادۆڵ بڵاویشیكردەوە، كە سەرەڕای ئەوەی لەئۆپەراسیۆنەكانی رەققە و دێرازۆر باكوورو خۆرهەڵاتی سوریادا رێكخراوی داعش دووچاری شكستێكی گەورە هاتووە، بەڵام حكومەتی ئەمریكا بەردەوامە لەپشتیوانیكردنی یەپەگە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە توركییە، ئەو مەشق و راهێنانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی بە 400 ئەندامی یەپەگەیان كردووە تەواوبووە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، راهێنەرانی سی ئای ئەی زانیاری تیۆری و تەكنیكیان وتووەتەوە، یەكەكانی دابەزینی ئاسمانی و هێزە تایبەتەكانی پنتاگۆنیش، مەشقی هاوبەشی چەكیان بەو كەسانە كردووە.
ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە واشنتۆن لەو بەرنامەیەدا پەرە بەیەكەكانی دژە تیرۆر بەناوی YAT و هێزی تایبەتی بەناو HAT دەدەن، كە یەپەگە لە 2014 دایمەزراندن.

‌ 987 جار بینراوه‌
1/10/2018 12:45:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved