»  کوردستان
ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندن لە كەركوك دەكرێت
 رەوان تاڵیب


كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی كۆرسی یەكەمی ساڵی خوێندن نزیك دەبێتەوەو بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی رایدەگەیەنێت:” سەرجەم پێداویستییەكانیان ئامادەكردووە”.
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”سەرجەم ئامادەكاریەكان بۆ تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ و كۆرسی یەكەمی خوێندنگە كوردییەكان كراوەو پێداویسیتەكانیش دابینكراون”، ئەوەشیخستەڕوو:” بەهۆی بوونی هێزی سەربازییەوە لە خوارووی كەركوك و ناحیەی پردێ چەند خوێندنگەیەكمان تێكەڵ كردووە لەگەڵ هەندێك خوێندنگەی دیكەی كوردی تاوەكو لەوێ بخوێنن و تاقیكردنەوە ئەنجامبدەن”.
بەوتەی  بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك،  لە چەند خوێندنگەیەكی پردێ بەهۆی داخستنی رێگای سەرەكی هەولێر كەركوك، مامۆستایان لە خوێدنگەكان دەمێننەوە بۆ ئەوەی لە خوێندن دوا نەكەون، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوە دەرەكییەكانیش كراوەو سەرجەم پێداویسیتەكان دابینكراوە”. 
هاوكات پەروین فاتیح، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لەبەشی تاقیكردنەوەی پەروەردەی عێراقەوە پێداویستیەكانی تاقیكردنەوە دانراون و بەڕێوەبەرەكان لە پەروەردەی كەركوك رۆژانە وەریدەگرن”.

‌ 922 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:42:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved