»  کوردستان
حەویجە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات
 رەوان تاڵیب


ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات و هۆكارەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی تائێستا هاوڵاتیانی ناوچەكە نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان. 
ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا هیچ ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردن  لە قەزای حەویجە نەكراوە، چونكە هاوڵاتیانی ئەو قەزایە نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئامادەكارییەكان ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوو دەستیش پێبكەن ئەوە زۆر بە لاوازی دەكرێت”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، تاوەكو ئێستا هاوڵاتیە گوندنشینەكانی دەوربەری حەویجەو هەریەكە لە رەشادو عەباسی و  ریاز نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و لە ئاوارەییدا ژیان بەسەر دەبەن، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانمان لە عێراق كردووە بۆ ئەوەی بۆ چەند مانگێك دوابخرێت و لە مانگی دە یاخود یازدەی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.
ئەحمەد خورشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە رێگای ئەندامەكانمانەوە لە پەرلەمانی عێراق ئەو داوایەمان پێشكەشكردووە تاوەكو هەڵبژاردنەكان لە و كاتەی بۆی دانراوە ئەنجام نەدرێت و دوابخرێت”.

‌ 103 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:43:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved