»  کوردستان
 بەبێ ئاگاداری شارەوانی لە كەركوك زەوی دابەشدەكرێت
 رەوان تاڵیب


هەفتەی رابردوو لە مەراسیمێكدا زیاتر لە شەست پارچە زەوی بەسەر كوژراوانی حەشدی شەعبی لە كەركوك دابەشكرا، شارەوانی كەركوكیش رایدەگەیەنێت:”دابەشكردنی ئەو زەویانە نایاساییە”.
سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو پارچە زەویانەی بەسەر كەسوكاری (كوژراوەكانی) حەشدی شەعبی دابەشكراون، بەهیچ شێوەیەك ئێمە ئاگاداری نین”، ئەوەشیخستەڕوو:”هەر زەوییەك كە دابەشدەكرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ شارەوانی ئەوە نایاساییە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، تەنها لە راگەیاندنەكانەوە بیستومانە كە ئەو پارچە زەویانە دابەشكراون،  ناشزانین چەند پارچە زەویەو لە كوێیە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لیژنەی تایبەت هەیە لە ئیدارەی كەركوك و ئەوان بڕیار لەسەر دابەشكردنی زەوی دەدەن”، روونشیكرەوە:”بەهیچ شێوەیەك ئێمە ئاگاداری ئەو دابەشكردنە نین و بە بریاری ئێمەش نەبووە”.
سەردار عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هیچ شتێكی لەو شێویە بە ئێمە نەوتراوە و نازانین كێ دابەشیكردووەو بە كێش دراوە ”.

‌ 641 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:45:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved