»  کوردستان
ئاوارەكانی خورماتوو بەبێ هیچ گرەنتییەك دەگەڕێنەوە
 رەوان تاڵیب


دوای ئەوەی سێ هەزار خانوو  سوتێنراون و تاڵان كراون و روخێنراون و 76 خانووش تەقێندرایەوە، سێ سەد خێزانی ئاوارەی خورماتوو بەبێ هیچ گرەنتییەك دەگەڕێنەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:” بەهۆی نالەباری ژیانیانەوە، گەڕاونەتەوەو هیچ زەمانێتێكیش بۆ پاراستنی ژیانیان نییە”.
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی (ی.ن.ك)، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” تا ئێستا نزیكەی سێ سەد خێزانێكی ئاوارەی خورماتوو بەهۆی نالەباری ژیانەوە لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە شاری خورماتوو”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو خێزانانە خۆیان گەڕاونەتەوە بەبێ ئەوەی سەلامەتی گیانیان پارێزراوبێت و تەنها لە ئەستۆی خۆیان گەڕاونەتەوە”.
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی (ی.ن.ك)، لە رووداوەكانی دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووشەوە نۆ هاوڵاتی و پێشمەرگە لە خورماتوو شەهید بوونە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”نزیكەی سێ هەزار خانووی هاوڵاتیانیش سوتێنراون و تاڵان كراون و روخێنراون”، وتیشی:”لە نێویشیاندا 76 خانوو تەقێندراوەتەوە”.
مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هەوڵێكی جدی لە ئارادایە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بگەڕێنەوەو سەلامەتی گیانیان پارێزراوبێت”، روونشیكردەوە:”تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە پێویستە سەرجەم رێكارەكان بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان تەواو بكرێت “.
هەروەها راشیگەیاند:”لە كاتی رێكەوتنی سیاسی ئەوكات ئێمە دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە خورماتوو”.

‌ 957 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:46:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved