»  کوردستان
كـوڕی سـكرتێری پێشـووتری پـارتی بەشـداری لەلیستی (ئەلعەرەبی)ـی كەركوك دەكات




عەرەبەكانی كەركوك بە سەرۆكایەتی پارێزگاری سەپێنراوی پارێزگاكە لیستێكی یەكگرتوو بەناو لیستی هاوپەیمانێتی عەرەبی پێكدێنن و كوڕی سكرتێری پێشووتری پارتی و هاوەڵێكی دێرینی مەلا مستەفا بەشداری تیادا دەكات.
بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق حیزب و لایەنە عەرەبییەكان لە كەركوك بە سەرۆكایەتی راكان جبوری پارێزگاری بە وەكالەتی پارێزگاكە لیستیكی یەكگرتوو لە 10 حیزب بەناو لیستی هاوپەیمانێتی عەرەبی كە كورتكراوەكەی (العربی)یە پێكدێنن و لەناو لیستەكەشدا ئاراس حەبیب محەمەد كەریم فەیلی سەرۆكە كوردەكەی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق هەن.
بە پێی زانیارییەكانی (هەواڵ) خەمیس خەنجەر كۆنە بەعسی و دەستە راستی عودەی كوڕی سەدام حوسێن بوو لە بازرگانیدا، هاوكات لە لایەن دادگای عێراقیشەوە داواكراوە، ئاراسیش كوڕی حەبیب محەمەد كەریم فەیلییە كە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا 1970 - 1975سكرتێری پارتی و جێگەی متمانەی مەلا مستەفای بارزانی و بووەو لە دوای رێكەوتنی 11ی ئازار كاندیدی دەكات بۆ جێگری سەرۆك كۆمار، بەڵام لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراق ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێنی جێگرەیەوە رەتدەكرێتەوە، ئاراسیش لە دوای پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی دەبێتە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری كۆنگرەكەو دوای مردنی ئەحمەد چەلەبیش بە سكرتێری گشتی هەڵدەبژێردرێت.   

‌ 3810 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:48:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved