»  پەڕەموچ
(10) ئەستێرەی هۆلیوود پێشتر ئەكتەری پۆرن فیلم بوونە
ئا / پەرەمووچ


 ناوبانگ هەر وا بە ئاسانی بەدەست نایەت و گەلێك جار زۆرترین قوربانی دەوێت بەتایبەت لە كۆمەڵگەی هونەری هۆلیوود، لەوێ‌ هەرهەموو گرفتی گەیشتن بە هەڵكەوتەیی هەیە، هەر لە مارلین مۆنرۆوە تا جاكی شان و چەندین ناوی تر كە لە لیستێكی دوورو درێژ ناویان كۆدەبێتەوە، لێرە ناوی (10) ئەكتەرە ناودارەكانی هۆلیوود هاتووە كە لە سەرەتادا بۆ گەیشتن بە هۆلیوود لە فیلمی رووتەمەنی رۆڵیان بینیوە. 

(1) سلفستێر ستالۆن
لە 6/7/ 1946 لە نیویۆرك لەدایكبووەو سەر بە خنەوادەیەكی ئەمریكی بە رەگەز ئیتاڵیە، باوكی ئیتاڵی و دایكی جوولەكەی رووسیایەو یەك تاكە برایەكی هەیە. 
ساڵی 1970 بۆ یەكەمجار لە فیلمی” The party at kitty and stud‌s “بە رۆڵێكی كەم بەشداری كردووەو هیچ سەركەوتنێكی ئەوتۆی دەستەبەر نەكردووە، بەڵام هەر هەمان ساڵ رۆڵی لە فیلمێكی رووتەمەنی بینیوەو دوای ئەوەی كە بە هۆی هەردوو فیلمی (رۆكی و رامبۆ) ناوبانگی دەركردووە، فیلمەكەی دووبارە بڵاوكراوەتەوەو بۆ سوودوەرگرتن لە ناوبانگەكەی كە سەرەتا بە تەنها (200) دۆلاری لەسەر ئەو فیلمە وەرگرتووە.
(2) كامیرۆن دیاز 
كامیرۆن دیاز لە 30/8/1972 لە سان دیاگۆی كالیفۆرنیا لە خێزانێكی بەرەگەز كوبی لەدایكبووە، باوكی ئەمریكی و دایكی لە هەردوو رەگەزی ئەڵمانی و ئینگلیزی بووە. 
لە تەمەنی (16) ساڵیدا خانەوادەكەی خۆی بەجێدەهێڵێت و دەست دەكاتە كاری نمایشی جلوبەرگ و ماوەی پێنج ساڵ و تا تەمەنی (21) ساڵی بەچەرخەیەكی دانەبڕوا چەندین وڵات دەگەڕێت وەك ژاپۆن و ئوسترالیاو مەكسیك و رۆژاوای عەرەبی یان باكووری ئەفریقاو دواتر دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی خۆی و لە ساڵی 1994 لە فیلمی كۆمیدی (دەمامك) لەگەڵ جیم كاری بۆ یەكەمجار دەردەكەوێت. 
بەر لەو فیلمە كامیرۆن لە فیلمێكی رووتەمەنی بەناوی (شەپۆلێكی تر) بەشداریكردووە، كە تیایدا زۆر بە بوێری رۆڵە سێكسیەكانی بینیوە.
 
(3) مات لۆپلان
لە ویلایەتی ماساچۆستی ئەمریكی لە 25/7/1967 لەدایكبووە بە هۆی زنجیرەدرامای كۆمیدی (هاورێیان)ـەوە ناوبانگی دەركردووە. بەڵام بەرلەوەی ناوداربێت لە ساڵی 1994 لە فیلمی (بیرەوەریەكانی پێڵاو سوورەكە) بەشداری كردووە، كە فیلمێكی رووتەمەنیە، مات لەدوای خۆیەوە نەوەیەكی تەواوی مێردمنداڵانی پەلكێشی مەیدانی فیلمی رووتەمەنیی كردووە. 
(4) دیڤید دۆچۆڤنی 
ئەكتەرێكی ئەمریكی بە ئایین جوولەكەیەو لە 7/8/1960 لەدایكبووەو خاوەنی خەڵاتی (گۆڵدن گڵۆپ ــ 1997)ـە لەسەر باشترین رۆڵ لە زنجیرە فیلمی (X files) فایلە پەنهانەكان، ئەمیش وەك مات لە فیلمی (بیرەوەریەكانی پێڵاو سوورەكە) بەشداریكردووە، هاوبار ساڵی 2008 رایگەیاند كە تووشیشەبەقییەتی سێكسی هاتووەو سەرقاڵی چارەسەرییە لە ئالوودەبوون بەسێكس. 
 (5) بیری ریفز 
لە 30/ 11/1970 لەشاری نیویۆرك لەدایكبووەو بۆیەكەمجار لە زنجیرە درامای رووتەمەنی (بیرەوەریەكانی پێڵاو سوورەكە) بەشداربووەو لە فیلمێكی تری رووتەمەنی بەناوی دوایین مۆتیڵ ساڵی 1994 بەشداریكردووەو گرتەی زۆر ئابرووبەرانەی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم دەست لەوجۆرە فیلمانە هەڵدەگرێت و روو لە دراما تەلەفزیۆنیە خێزنیەكان دەكات، لەو بوارەشدا چ وەك ئەكتەر چ وەك پێشكەشكاری چەندین بەرنامەی خێزانی سەركەوتن و ناوبانگی گەورەی دەستەبەركردووە.
(6) ئەرنۆڵد شوارتزنگەر
ئەرنۆڵد لە 8/8/1947 لە ستیریای نەمساوی لەدایكبووە، سەرەتا یاریزانی بۆكسێن و لەشرێكی بووە، خاوەن خەڵاتی (گۆڵدن گڵۆپ)ـە، سیاسەتمەداری جەمهوری ئەمریكی بەرەگەز نەمساویەو جگە لە كایەی فیلمسازی و ئەكتەری بۆ ماوەی هەشت ساڵ حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا بووە.
لەسەرەتای كاروانی هونەری چەندین وێنەی هەیە لە بەرژەوەندی هاورەگەزبازەكان لەسەر بەرگی گۆڤارەكان، دواتر بەشداری لە هەندێك لە فیلمە رووتەمەنیەكان كردووە. 
ئەرنۆڵد لەسەر ئەو گرتە رووتەمەنیانە لە چاوپێكەوتنێكدا گوزارشتی لە پەشیمانی خۆی كردووە، چونكە نەیزانیوە دەگاتە ئەو ناوداری و پلەو پایە بەرزەی كە لەگەڵ ئەو جۆرە رەفتارانە ناگونجێت.
(7) هێلین میرین
ئەكتەری بەریتانی و لەدایكبووی هەرێمی ئاكسێسی ئەمریكی 26/7/1945ـە، خاوەنی خەڵاتی ئۆسكاری ساڵی 2006ـە لەسەر جوانترین رۆڵ لە فیلمی شاژن (The Queen) هاوكات خەڵاتی “ئیمی” باشترین رۆڵی بۆ چوارجار یەك لەدوای یەكەوە وەرگرتووە، ئەم ناودارو بەهرەدارە گەورەیەی ناو كایەی فیلمسازی لە شەستەكانی سەدەی رابردوو بۆ یەكەمجار لە فیلمی “كالیگۆلا” چەندین جار بە رووتی دەردەكەوێت، هاوبار وێرای ئەوەی لە خانەوادەیەكی ئینگلیزی نەریتپارێزو خانەدانە لە چەندین فیلمی تر ئەدای سێكسی هەیەو بە رووتی دەركەوتووە. 
(8) ساشا گرای
لە 14/3/1988 لەدایكبووە، ئەكتەری رووتەمەنی ئەمریكی و شێوەكارو موزیكژەن و نمایشكاری جلوبەرگە، بەدەر لە هەر ئەكتەرێكی تر كە رەنگە لەچەند گرتەیەكدا بە رووتی دەركەوتبن، هەرچی ساشا گرایە هەر لە سەرەتاوە بە فیلمەكانی ناو ستۆدیۆی پۆرنەكان دەستیپێكردووەو بە ئەكتەری رووتەمەنی ناسراوە، لە ئاهەنگێكدا ستیفن سۆتربۆرگ دەیناسێت و بۆیەكەمجار بەشداری لە فیلمی (The Girlfriend Experience) پێدەكات، هەر لەو بەرهەمەوە رێچكەی كارەكانی دەگۆڕێت و دەچێتە مەیدانێكی تری نواندن و دەبێتە ئەكتەری سینەمایی و سینارست و رۆماننووس.
 (9) جاكی شان
جاكی شانی ئەكتەری كۆمیدی و ئەستێرەی فیلمەكانی ئاكشن و ناسراو بە پاشای كۆنفۆ، لە7/4/1954 لە هۆنگ كۆنگ لەدایكبووە، كوڕە تاقانەی خێزانێكی زۆر دەستكورتبووە. 
ئەوەی لە زۆربەی بینەرانی نادیارە ئەم ئەستێرە هەڵكەوتەیە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو لە لاوازترین فیلمی رووتەمەنی كلاسیكی و كۆمیدی بە كرێیەكی زۆر كەم بەشداریكردووە.
(10) مارلین مۆنرۆ 
مارلین مۆنرۆ لە 1/6/1926 لە خانەوادەیەكی ئەمریكی لەدایكبووەو دوای مردنی باوكی لەتەمەنی نۆ ساڵیدا دایكی لەبەر نەبوونی توانای بژێوی و بەخێوكردنی رادەستی هەتیوخانەكانی دەكات. 
كە پێدەگات دەبێتە ئەفسانەی ناوداری فیلمسازی ئەمریكی و بەهۆی هەرزەرۆیی لە بەكارهێنانی هیرۆیین لە 5/8/1962 گیان لەدەستدەدات. 
بەپێوەری چێژی رۆژاوایی تا ئێستا هیچ كەسێك نەیتوانیوە هێندەی ئەو جوان و سەرنجراكێش و سیحرئامێز و نەشمیل و شۆخ و پاكنوود بێت. 
مارلین مۆنرۆ قژزەردێكی ئێسكسوك و جوان و پڕبووە لە گەرمی و خەونی داهێنان، بەڵام بە تەواوەتی نەناسراوە، هەربۆیە هەموو رێگەیەكی گرتۆتەبەر بۆئەوەی بگات بە ناوداری، لە چلەكانی سەدەی پێشوودا لەسەر بەرگی چەندین گۆڤاردا بە رووتی دەردەكەوێت و هاوكات لە زۆربەی فیلمەكانیدا رۆڵی رووتەمەنی دەگێڕێت.

‌ 1092 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:52:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved