»  وەرزش
بە هۆی كۆتینهۆەوە زێدان لە یاریزانەكانی توڕەیە



زێنەدین زێدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دڵتەنگی خۆی دەربڕی لەو شێوازەی كۆتنیهۆ كە  ئارەزووی بەدەستهێنا لە گواستنەوە بۆ بەرشلۆنە.
رۆژنامەی دەیلی ئێكپرێس-ی  ئینگلیزی ئاشكرایكرد :”  راهێنەری یانەی شاهانە شێوازی ئامادەبوونی یاریزانانی بەرازیلی لە كامپ نۆو شێوازی پیرۆزبایی كردنی یاریزانانی بەرازیلی ریاڵ مەدریدی لە سەر ئەو گواستنەوەیە بەدڵ نەبووەو زێدانی تووشی تووڕەیەكی زۆر كردووە و بۆ یاریزانانی دووپات كردووتەوە كە پێویستە لە سەریان بە شێوازێكی جیاواز وەڵامی ئەو گرێبەستە بدەنەوە”.
 رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  پێدەچێت زێدان بیەوێت یاریزانان لە ناو ریاڵ مەدرید هان بدات بۆباشتر دەركەوتن بە تایبەتی كە جیاوازی خاڵ لە نیوان ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە تا ئێستا گەیشتۆتە 16 خاڵ “.

‌ 589 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:55:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved