»  وەرزش
 هەژار نائیب: هیوادارم یانەكانی كەركوك بگەڕێنەوە بۆ خولەكانی كوردستان



 
هەژار نائیب تەیب، یاریزانی تۆپی پێی یانەی خاك، كە ئێستا بۆ یانەی پێنجوێن لە خولی پلە دووی كوردستان یاریدەكات، لەم چاوپێكەوتنەی لاپەڕەی وەرزشی(هەواڵ)ـدا، باس لە ئەزموونی وەرزشی خۆی دەكات و هاوكات داواش دەكات:” یانەكانی كەركوك بگەڕێنەوە بۆ بەشداریكردن لە خولەكانی كوردستان.

* ئاشنابوونت بە تۆپی پێ چۆن و كەی بوو ؟ 
- هەر لە منداڵیەوە خولیای تۆپی پێ بووم و لەگەڵ مناڵانی گەڕەك یاریم كردووەو لە تیپە مللیەكان بە تایبەتی ( تیپی شەهید شۆڕش ) لە 2007 دەستم بە یاری تۆپی پێ كردووە.
* یەكەم یانە یارییەت بۆ كرد كام یانە بوو؟ 
- وەكو ئەزموون  لەسەر ئاستی یانە لە تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی كەركوك دەستم بەیاری كردو و دواتر لە یانەكانی پێشەوا و خاك یارییم كردووە،  بۆ ئەم وەرزەش پەیوەندیم بە یانەی پێنجوێن-ەوە كردووە بەو هیوایەی بتووانم ئاستێكی باش پێشكەش بكەم و خزمەتی یانەكە بكەم .
* یاریكردن لە خولێكی رێكخراو چی دەگەیەنیت بۆ تۆ ؟ 
- بێگومان یاریكردن لە خولێكی رێكخراو و نوێنەرایەتی یانەیەك بكەیت تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە، جگە لە ئێستادا بووەتە سەرچاوەی سوودی دارایی یاریزانان .
* جیاوازی یاریكردن لە یانەی ناو سەنتەری شارەكان و قەزا و ناحیەكان لە چیدایە ؟ 
- جیاوازییەك هەیە،  بەڵام ئەو تۆ نیە،  لە ناو شار یاریزانی ئاستی و پێگەیشتووی باش هەن، ئەوەش بە هۆی بوونی چەند یانەیەك، ئەمەش دەبێتە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی یاریزانان، بەڵام لە ناو قەزاو ناحیەكان بە هۆی نەبوونی ركابەری و كەمییان  لە رووی ئاستی هونەرییەوە، بەڵام ئەمەش ئەو ناشارێتەوە كە یاریزانانی قەزاو ناحیەكان زۆر بە غیرەت و بە جۆشەوە یاری دەكەن.
* یاریكردن لە نێوان  تیپە میللیەكان و یانەكان چ جیاوازییەك بەدی دەكەیت ؟
- بەبۆچوونی خۆم یاریكردن لە هەر شوێنێك بێت چێژی خۆی هەیە، یاریكردن لە یانە هەستێكی گەورەت پێدەبەخشێت شان بە شانی بەرپرسیارێتی، جگە لەوەش بۆتە سەرچاوەیەك بۆ بژیوی یاریزانان .
* لەم وەرزە رووت كردە یانەی پێنجوێن، هاندەرانیان تا چەند پاڵپشتیتان دەكەن ؟ 
- بە راستی زۆر بە پەرۆشەوەن و بەگڕوتینێكی  زۆرەوە پاڵپشتی یانەكە دەكەن و ئامانجیان سەركەوتنی یانەكەیە بۆ ریزی پلە یەكی كوردستان. 
* خواستێكی خۆت دەتەوێت بێتە دی؟ 
- هیوادارم یانەكانی كەركوك لە داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ  بەشداریكردن لە خولەكان چ كوردستانی بێت یاخود عێراقی، چونكە كەركوك سەرچاوەیەكە بۆ یاریزانی باش و یانەكانیشی ئاست بەرزن.


‌ 183 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:57:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved