»  وەرزش
خولی فوتساڵی شێخ ستار بەرزنجی بەڕێوەدەچێت


لە یاریگای فوتساڵی یانەی سۆلاف  بە ئەنجامدانی دوو یاری  یارییەكانی خولی فوتساڵی ( شێخ ستار بەرزنجی) دەستیپێكرد، كە رێكخراوی رۆحی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی كەركوك و نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سازیكردووە.
لە خولەكەدا تیپەكانی (رەحیماوا، فرمێسك، ئازادی، كوردستان( فیلق)، لاوانی حەویجە، نجووم دۆمیز، هەڵبژاردەی تەلەعفەر، شەهید حەسەن، عەمەلە شەعبی، قۆریە ) بەشدارن.
سەبارەت بە خولەكە،  خالد زەینەڵ بەرپرسی رێكخراوی رۆحی تۆپی پێ لە كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:” جیاواز لە كارو چالاكیەكانمان كە هۆشداریكردنی كۆمەڵگایە لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی لە رێگای تۆپی پێەوە”.
وتیشی:”  ئامانجمان كۆكردنەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك بوو لەم  خولە، ئەوەش  وەك رێزێك بۆ رۆڵی شێخ ستار بەرزنجی، شێخی وەرزشكانی كەركوك بە هەموو پێكهاتەكانیەوە  لە ڕەوتی وەرزشی كەركوك، هەربۆیە خولەكەمان بە ناوی ئەو كەسایەتییە وەرزشییەوە ناو نا “. 

‌ 678 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:57:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved