»  هەمەڕەنگ
بەرهەم بەرهەمێك بڵاو دەكاتەوە


لە نوێترین كاری هونەریدا هونەرمەندی لاو بەرهەم هێرش بەرهەمی (پیرۆز) بڵاودەكاتەوە، بە وتەی خۆشی تاوەكو ئێستا سپۆنسەری نییە بۆ بەرهەكەی تاوەكو كلیپی بۆ ئەنجامبدات. 
بەرهەم هێرش بۆ دولاپەڕەی (هەواڵ)، وتی:"لە ئێستادا سەرقاڵی كارێكی هونەری نوێم كە تایبەتە بە ڕۆژی لە دایكبوون بەناوی پیرۆز كە كاری میوزیك و دەنگی لە ناوەندی سەدا پڕۆدەكشن بۆ ئەنجام دراوە".
بەوتەی ئەو هونەرمەندە، تاوەكو ئێستا هیچ لایەن و كەسێك سپۆنسەری بۆ بەرهەمەكەی نەكردوە تاوەكو كاری كلیپی بۆ ئەنجامبدات، هاوكات باسی لەوەشكرد:"بەرهەمەكە لە میلۆدی خۆم و تێكستەكەشی هێدی عوتار نوسیوێتی و  كاری موزیكیش لەلایەن  ئەفشین بەشیریەوە ئەنجام دراوە".
بەرهەم وتیشی :"ناوەرۆكی بەرهەمەكە بریتیە لەوەی كچێك دوو هاورێی دەبێت كە یەكێك لە كوڕەكان هەژارە بەڵام هونەرمەندە ئەوەی دیكەشیان كوڕێكی دەوڵەمەندەو خۆم رۆڵی كورە هەژارەكە بەرجەستە دەكەم  و دواتریش بە هونەرەكەم كچەكە بەدەستدەهێنم، سەرەرای ئەوەی دیكە دەوڵەمەندە و ناتوانێ دڵی كچەكە بەدەستبهێنێت".

‌ 710 جار بینراوه‌
1/13/2018 10:00:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved